Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 08:48

ئامادەكاری بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی موسڵ دەكرێت

بەنیازن بە قەرز وەرگرتن لە فەرەنسییەكان، فڕۆكەخانەیەكی دیكەی نێودەوڵەتی دابمەزرێنن .
کوردستان TV
100%

لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوەی موسڵ ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: ئامادەكاری بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی موسڵ دەكرێت و بەنیازیشن بە قەرز وەرگرتن لە فەرەنسییەكان، فڕۆكەخانەیەكی دیكەی نێودەوڵەتی دابمەزرێنن .
لەوبارەیەوە عەبدولقادر دەخیل ،بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوەی موسڵ بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئەمڕۆ دەستكاری كۆتایی كرا بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی موسڵ كە لەمێژە چاوەڕوان دەكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكەخانەكە بۆتە واقیع، و پلانەنەكانی پەسەند كراوە و بوودجەشی ئامادەیە، ئەمڕۆ پلانمان هەیە بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی،سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردی بناغەی فڕۆكەخانەكە دابنێین.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵ گوتیشی، فڕۆكەخانە نوێیەكە ئامێری گەشتیاری زۆر مۆدێرنی تێدا دەبێت، هەروەها ڕێڕەوی فڕینی فڕۆكەخانەكە درێژ دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەدا كە ئەم فڕۆكەخانەیە سەرەڕای بچووكییەكەی، گۆڕانكارییەكی گەورە بەدەست دەهێنێت و گرنگییەكی زۆری هەیە، ئاوەدانكردنەوەكەشی لە پارە بلۆكەكانی نەینەوا دەبێت.
هەروەها دەخیل گوتی: سەبارەت بە قەرزی فەرەنسی، كار بۆ گواستنەوەی پارەكە دەكەین، بۆ دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سەحاجی، كە دەكەوێتە ناوچەی سەهاجی لەباشووری ڕۆژئاوای شارەكە و ئەگەر بەختمان باش بێت، بەم كارە، نەینەوا لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە خاوەنی دوو فڕۆكەخانە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.