Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:00

سوپای پاسدارانی ئێران: رزگاركردنی قودس نزیك بۆتەوە

کوردستان TV
100%

ژەنەراڵ حوسێن، سەلامی ،فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە تاران لەگەڵ زیاد نەخەلە، سكرتێری گشتی بزووتنەوەی "جیهادی ئیسلامی" فەلەستین كۆبووەوە.
سەلامی لە دیدارەكەیدا نەخەڵە گوتی: رزگاركردنی قودس نزیك بۆتەوەو بەهێزی بەرخودانی فەلەستین لە ڕێگەی توانا ڕاستەقینەكەی خۆیەوە نیشانی داوە كە توانای بەڕێوەبردنی شەڕە گەورەكانی هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئیسرائیل وردە وردە ڕوو لە هەندێك وڵاتی عەرەبی دەكات بۆ ئەوەی خۆی بەهێز بكات دوای ئەو نائومێدییەی كە بەهۆی بێتوانایی ئەمریكا لە پشتگیریكردنی دروستبووە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران جەختیش لەوە كردۆتەوە كە بەڵگە ڕوونەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئیسرائیلییەكان لە ناوەوە هەڵدەوەشێنەوە و تەنانەت پێویستی بە شەڕیش نابێت بۆ ڕووخانیان .

دوێنێ سوپای ئیسرائیل هێرشی كردە سەر بارەگاكانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە كەرتی غەززە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی كردەوە كە لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە 11 هاووڵاتیی فەڵەستینی كە یەكێكیان منداڵێكی پێنج ساڵان بووە گیانیان لەدەستداوە و 88 كەسی دیكەش برینداربوون.
لەلایەكی دیكەوە، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ئاماژەی بەوە كرد كە وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، 100 مووشەكی ئاراستەی شارەكانی دەوروبەری كەرتی غەززە و تەل ئەبیب كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.