Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:08

نۆڤاك دیۆكۆڤیچ بەشداری لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی كەنەدا ناكات

کوردستان TV
100%


 
نۆڤاك دیۆكۆڤیچ تێنسزانی بەناوبانگی سڕبی بەشداری لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی كەنەدا لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان ناكات كە دوێنێ دەستی پێكردو تا چواردەی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لەمبارەوە یەكێتی تێنسی كەنەدا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە دیۆكۆڤیچ لە پاڵەوانێتی تێنسی كەنەدا كشاوەتەوە بەبێ‌ ئەوەی هۆكاری كشانەوەكەی ئاشكرابكات، بەڵام هەروەك دیارە كە ئەمە یەكەمجار نیە ئەم تێنسزانە لە پاڵەوانێتیەكانی تێنسی ئەمساڵ بەشداری ناكات بەهۆی ئەوەی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرنەگرتووە.
 زۆربەی وڵاتانی جیهانیش هاتنی كەسانی بیانی بۆ ناو خاكی وڵاتەكەیان بە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا مەرجدار كردووە، ئەگینا دەبێت چواردە ڕۆژ كەرەنتین بكرێن، لە سەرەتای ئەمساڵیش دیۆكۆڤیچ بە هەمان هۆكار نەیتوانی لە پاڵەوانێتی تێنسی ئوستڕالیا بەشداربێت، دیۆكۆڤیچی تەمەن سیی و پێنج ساڵ كە بەم دواییە نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆنی بەدەستهێنا، لەبەرنامەیدایە بەشداری لە پاڵەوانێتی كراوەی ئەمەریكا بكات كە دوایین پاڵەوانێتی ئەم وەرزەی گراندسلامەو لە بیست و نۆی ئاب تا یازدەی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش بە هاوشێوەی وڵاتانی دیكە بە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕێگە بە كەسانی بیانی دەدات بچنە ناو خاكی وڵاتەكەوە، تا ئێستاش دیۆكۆڤیچ ڕەتی دەكاتەوە ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرێت، بۆیە بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتی تێنسی ئەمەریكا یەكلایی نەبۆتەوە.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.