Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:16

لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و بڕیاری نوێی ده‌ركرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم بەئامادەبونی سەرۆک و جێگران و ئەمینداری گشتی و دارایی و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، کۆبوونەوەی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی وەرزش و کار و چاڵاکی یەکێتییە وەرزشییەکان و نوێنەرایەتی شارەکان، بەرێوەچوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ و بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك دران:-

1ـ  بڕیاری خەرجکردنی شایستەی دارایی بۆ ئەو یەکێتییە وەرزشییانەی کارنامەی خول و پاڵەوانێتییەکان پێشکەش کردووە، درا.

2ـ یەکێتییە وەرزشییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بەرنامەی کار و چاڵاکییەکانیان پێشکەش به‌ ئەمیندارییەتی گشتی بکەن لەپێناو ڕەزامەندیدان بۆ خول و پاڵەوانێتییەکان.

3ـ لەسەر یەکێتییە وەرزشییەکان پێویستە لە کاتی کار و چاڵاکییەکانیان شوێن و هۆڵ و یاریگای شایستە هەڵبژێرن.

4ـ  جێگری سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی د. دیار محەمەد سدیق راسپێردرا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرایەتی شارەکان لەپێناو رێکخستنەوە و باشتر بەرێوەچوونی کارەکانیان.

5ـ لێژنەی ئۆلۆمپی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بەکابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم کرد کە لە ئێستادا پاڵپشتی دارایی و پشتگیری هاوکاری خۆی بۆ لێژنەکە دووپات کردووەتەوە، ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورەی حکوومەتە بۆ وەرزشوانان کە جێگه‌ی پێزانینە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.