Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:00

چۆن بتوانین باشترین مەعجونی ددان هەڵبژێرین ؟

کوردستان TV
100%


خۆت دەتوانیت باشترین هەویری ددان (مەعجونی ددان) بۆ خۆت هەڵبژێریت، چۆن؟ له‌و رانگه‌وه‌ د. تروسكە عەبدولڵا – پسپۆری پزیشكی ددان چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خاته‌ روو كه‌ بریتیتن له‌:

1. پێش هەموو شت دەبێ لە خۆت بپرسی تۆ چیت دەوێ ؟ چ كێشەیەكت هەیە ؟

2. ئیلتیهانی پوكت هەیە ؟

3. جگەرە دەكێشی و دەتەوێ ددانت سپی ببێتەوە ؟

4. بۆنی ناخۆشی ناو دەمت هەیە ؟

5. لیكت كەمەو هەست دەكەی دەمت وشكە ؟

6. ددانت رەنگیان زەردربووە ؟

 هه‌روه‌ها د. تروسكە عەبدولڵا ده‌ڵێت" تۆ دەبێ بەپێی جۆری كێشەكەت مەعجونەكەت هەڵبژێریت، هەر شەریكەیەكی مەعجون چەندین جۆر مەعجونی هەیە هەر یەكەیان و تایبەتن بە چارەسەری كێشەیەك، بۆ نموونە، كە تۆ ئیلتیهابی پوكت هەیە دەبێ مەعجونێك بەكاربێنیت تایبەتبێت بە ئیلتیهابی پوك نەك سپیكردنەوەی ددان ".

له‌سه‌رپرسیارە باوەكانی نێو هاوڵاتیان د. تروسكە عەبدولڵا ده‌ڵێت "

1. مەعجونی سەر عەرەبانەو بازاڕ جیاوازی هەیە لەگەڵ هی دەرمانخانەكان؟

2. مەعجونی سپیكردنەوە بەكاربێنم زیانی هەیە ؟

3. مەعجونی سروشتی تا چەند باشە بەكاری بێنم ؟

4. منداڵە بچوكەكەم دەتوانێ ئەو مەعجونە بەكاربێنێ كە هە مومان لە ماڵەوە بەكاری دێنین ؟

5. ئەو مەعجونانەی ریكلامیان بۆ دەكرێ لە پەیجەكان زیانیان هەیە ؟

6. راستە دەڵێن مەعجون هەیە بە یەك هەفتە ددانت سپی دەكاتەوە ؟

بۆوەڵامەكانیش د. تروسكە عەبدولڵا ده‌ڵێت"

1. مەعجونی سەر عەرەبانە بێت یان دەرمانخانە كە لە شوێنێكی گونجاو هەڵنەگیراو خۆری بەركەوت خراپە و پێكهاتەكەی تێكدەچێ، بۆیە پێویستە لە شوێنێك بیكریت كە بزانیت شێوازی هەڵگرتنەكەی گونجاوەو بەرواری بەسەرچونەكەی نزیك نەبێ.

2. مەعجونی سپیكردنەوە دەكرێ بەكاربێت، بێ زیان لەژێر ئەم رێنمایانەدا

- ددانی كەسەكە هەستیار نەبێت.

- بەردەوام بەكاری نەهێنێ.

واتە هەفتەی سێ جار یان چوار جار بەكاری بێنێ و بە هاوبەشی لەگەڵ جۆرێكی تری مەعجون بەكاربێت بۆ ئەوەی بە دووربیت لە زیان گەیاندن بە ددانت.

3. مەعجونی سروشتی هیچ زیانی نیە ئەگەر بەكاربێت، بەڵام زۆر روونە كە فلۆراید یەكێكە لە پێكهاتەكانی زۆربەی مەعجونەكان و زۆر سوود بەخشە بۆ بەهێز بوونی ددان و پاراستنی ددان لە كلۆر بوون، بەڵام مەعجونی سروشتی ئەم ماددەیەی تێدانیە.

4. منداڵە بچوكەكەت پێویستی بە مەعجونی تایبەت بە خۆیەتی، ئەو رێژە فلۆرایدەی بۆتۆ پێویستە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی بۆ منداڵ پێویستە، ئەمە جگە لەوەی تامی مەعجونی كەسانی پێگەیشتوو زۆر جیاوازە لەو تامانەی لە مەعجونی منداڵدا بەكاردێت، بۆیە زۆر گونجاوترو باشترە مەعجونی تایبەت بە منداڵی بۆ بەكاربهێنی.

5. ڕیكلام مانای ئەوە نیە بەرهەمەكە خراپ بێت، بەڵام مانای ئەوەش نیە زۆر باش بێت، بۆیە زیرەكی خۆت لەجیاكردنەوەی باش و خراپ لێرەدا دەوردەبینێ، هەر مەعجونێ ریكلامی بۆ كرا یەكسەر باوەڕ مەكە باشە، بپرسە لەسەری لە كەسانی شارەزاو دەتوانی سێرچی بۆ بكەیت و لەسەری بخوێنیتەوە.

6. كورت و پوخت وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە هەر مەعجونێ لە ماوەیەكی زۆر كەمدا ددانت سپی بكاتەوە، زیان بە ددانت دەگەیەنێ، مانای ئەوەیە ماددەی رووشێنەرو زبری تێدایەو چینی یەكەمی ددانت زیانی پێدەگات، مەعجونێ بەكاربێنە لەماوەی مانگێك كاریگەریەكەی دەربكەوە نەك لە ماوەی سێ ڕۆژ بۆ ئەوەی بە دووربیت لە زیان گەیاند بە ددانت و تووشی هەستیاری نەبیت".

له‌ كۆتاییدا د. تروسكە چه‌ند تێبینییه‌ك ده‌خاته‌ روو"

1. مەپرسن بۆ ناوی هیچ جۆرێكی مەعجوونی ددانم نەهێناوە، زۆربەیان باشن و بە نزیكەیی هەمان پێكهاتەیان هەیە، ئەگەر من لێرە ناوی شەریكەیەكی مەعجون بێنم خەڵك دەبێتە دوو بەرە هەیە دەڵێ بۆ بەس ناوی ئەو جۆرە دێنێ خۆمن فڵان جۆر بەكاردێنم زۆریش باشە، هەیە دەڵێ : ڕێكلامی بۆ دەكات دیارە رێكەوتنێكی هەیە لەگەڵ ئەم شەریكەیە، بۆیە تەنها ئەوە روون بێت لات بەشی زۆریان باشن و سودیان لێدەبینی ئەگەر بە وریایەوە بیكریت و بزانی لە كوێ دەیكریت و چۆن بەكاریدێنیت.

2. گرانترین مەعجون بەكاربێنیت، ناتوانی ددانت سەد لە سەد بپارێزی ئەگەر شێوازی شۆردنی ددانت هەڵە بێت و پەتی ددان بەكارنەهێنی، بۆیە ئەوە بزانە مەعجونی ددان ڕێگایەكی بچووكی پاراستنی ددانتە نەك هەمووی".
ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.