Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:43

له‌مانگی رابردوودا به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 37 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


 به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌مانگی حه‌وتدا 37 كۆڵبه‌ربوونه‌ته‌ قوربانی.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانی کەم 37 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە 21 حاڵەت بووە، 16 حاڵەت واتە76% زیادی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 7ی 2022 دا، لانی کەم 37 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە 67%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا سێ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 34 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە 20 حاڵەت بووە.


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوونیان:
تەقەی ڕاستەوخۆ:24 حاڵەت (3 کوژراو و 21 بریندار) کە دەکاتە 67% ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوەکان: 13 حاڵەت (13 بریندار) کە دەکاتە 33%ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
پارێزگای سنە: 20 حاڵەت (3 کوژراو و 17 بریندار)
پارێزگای کرماشان: 17 حاڵەت (17 بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: 23 حاڵەت (2 کوژراو و 21 بریندار)
هێزی ئینتزامی: 1 حاڵەت (1 کوژراو).
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.