Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:55

تێنسزانی ئیسپانی ڕۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوت گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كیتزبوێلی نه‌مسا

کوردستان TV
100%


تێنسزانی ئیسپانی ڕۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوت گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كیتزبوێلی نه‌مسایی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، باوتیستا ئاگوتی پۆلێنكراوی بیسته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئه‌لبێرت ڕامۆس ڤینۆلاسی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و پۆلێنكراوی په‌نجاودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ دوو كاتژمێرو پێنج خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، حه‌وت شه‌ش بوو.
باوتیستا ئاگوتی ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دووه‌م نازناو له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌مساڵی تێنسی سه‌رزه‌وی ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ نۆزده‌ی شوباتی ڕابردوو نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ری برده‌وه‌ .
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.