Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:40

هۆشداری لە داڕووخانی خێرای ئابووری تورکیا دەدرێت

کوردستان TV
100%

دەزگای ئاماری تورکیا ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە کە نیشانی دەدات کورتهێنانی بازرگانی بە ڕێژەی 185% بەرزبووەتەوە، لەمبارەیەوەش ئەکادیمیستێکی دیاری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە هاوشێوەی سریلانکا وڵاتەکەی دووچاری داڕمانێکی خێرای ئابووری ببێتەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ئەمڕۆ هەینی 29ـی 07ـی 2022 لەلایەن دەزگای ئاماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە دەریانخست کە کورتهێنانی بازرگانی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەمساڵدا بەڕێژەی 184.5% بەرزبووەتەوە کە تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 8 ملیار و 167 ملیۆن، ڕێژەی هاوردەش بۆ 39.7% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی داتاکان ڕێژەی هاوردەکردنی تورکیا 31 ملیار و 595 ملیۆن دۆلار بووە، ڕێژەی هەناردەکردنیش گەیشتووەتە 23 ملیار و 428 ملیۆن دۆلار.

لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی ئابووری کە ساڵی ڕابردوو ئاشکرا کرا، تورکیا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی زیادکردنی هەناردەکردن و دابەزاندنی ڕێژەی سوود، داهاتی وڵاتەکەی بەرز بکاتەوە.

بەڵام داتاکان دەریانخستووە کە کورتهێنان لە نیوەی یەکەمی ساڵدا بەڕێژەی 142.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 51 ملیار و 40 ملیۆن دۆلار.

ئەکادیمیستێکی دیاری تورکیا لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەری زۆرە وڵاتەکەی دووچاری داڕمانێکی خێرای ئابووری ببێت، وەک ئەوەی لە سریلانکا ڕووی دا، پێشبینییەکانی لەسەر بنەمای بەرزی ڕێژەی هەڵاوسان بووە، پێشووتریش پێشبینی لەمجۆرە کرابوو بەهۆی ئەوەی کە ساڵانێکە تورکیا بەدەست قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، ئێستاش بەهۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا قەیرانەکان تووندتر بووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.