Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:30

ئێران 2 هاووڵاتی كوردی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە28 ى 7 ى 2022، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوەکانی هیوا ئەحمەدی و پەیام یەزدانی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا ئەحمەدی خەڵکی گوندی بێساران و پەیام یەزدانی خەڵکی گوندی سەروماڵ سەر بە شاری سەوڵاوا، پێنج ساڵ لەمەو پێش لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە هاوڕێ لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ڕەحیمی تەمەن 72 ساڵ و سوهەیلا عابیدی تەمەن 33 ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە گوازرابوونەوە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە. سزای سێدارەی سوهەیلا عابیدی و عەبدوڵڵا ڕەحیمی ڕۆژی ڕابردوو جێبەجێ کرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.