Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 14:09

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران پێنج كۆڵبه‌ر بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێنج كۆڵبه‌ربوونه‌ قوربانی.

هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی شاری بانە له‌كوردستانی ئێران، کاتژمێر 3ی ئێوارەی چوارشەممە27 ى 7 ى 2022، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی شێرکۆ چاوشینی تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی ورچەکی بانە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شێرکۆ چاوشینی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا 4 کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی بێهزاد ئەمینی خەڵکی مەریوان، محەممەد خەڵکی سەقز، رزگار خەڵکی بانە و دانا شەعبانی خەڵکی بانە لاقیان بە سەختی بریندار بووە.

یەکێک لە کۆڵبەرەکان لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: ئەم پێنج کۆڵبەرە سەرجەمیان لەلایەن یەکێک لە فەرماندەکانی هەنگی سنووری بە نازناوی (قوچانی) داونەتە بەر دەستڕێژ و بوونەتە قوربانی.

هەنگاو زانیویەتی کە هێزە چەکدارەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ڕێگرییان کردووە لە چوونی ئەمبوڵانس بۆ شوێنی تەقە کردنەکە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم چوار کۆڵبەرە لاقیان پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.