Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 14:25

لەفیلمی ( بێ‌ هەموو شتێك) هەموو كات مردن هەڵناکەوێ

کوردستان TV
100%


دوێنێ‌ ئێوارە كۆمپانیای (كلاسی ویژن) بانگهێشتیان  كردم  بۆ  بینینی  فیلمی  فا رسی  (بێ‌ هەموو شتێك ) لەدەرهێنانی (موحسین  قەرایی) ی  نوندنی  كۆمەڵێ‌  ئەكتەری ناسراوی ئێرانی چەشنی (پەرویز برستونی، هەدیە تەهرانی، هادی حجازی فر، باران كەوسەری، مهتاب نەسر بو، پدرام شەریفی، لالە مەرزیان، بابك كەریمی، فرید سجادی حسینی ) و زۆرانی تر . 
فیلمەكە ساڵی  2021 بەرهەم هاتووە، لەلایەن (مورتەزا هیدائی) وێنەی سینەمایی بۆ كراوە، بۆ یەكەم جاریش لەنۆیەمین  خولی  فیستیڤاڵی فەجری سینەمایی ئێران  نمایش كراوە، بۆ  15  خەڵاتی سیمورغی بلوورین وكاندید كراوە، لەئەنجامدا پێنج لەو خەڵاتاتەی  بەدەست  هێناوە، لوانە خەڵاتی باشترین سیناریۆ، باشترین مۆنتاژ، باشترین موزیك، باشِترین  دیزاینی جلوبەرگ و خەڵاتی لیژنەی دادوەران.
فیلمەكە  كە لەسیناریۆی هاوبەشی موحسین قەرایی و محەمەده، لەرەسەندا  لەشانۆنامەیەكی (فریدریش دورنمان) بەناوی ( دیدار لەگەڵ خانمێكی بەساڵاچوو) وەرگیراوە.
   فیلمی ( بێ‌ هەموو شتێك)  فیلمێكی  كۆمەڵایەتیە،  روداوەكانی ساڵانی پێش شۆڕشی ئێرانە و دەكەوێتە  گوندێكی  لاپەڕو  دوا كەوتوو، كە لەلایەن ئەنجومەنێكی هەڵبژێردراوی گوندەكەوە، كاروبارە كارگێڕی و یاساییەكانی بەڕێوە دەچێت.
 دەسەڵاتی دادوەری لێهاتووی گوندەكە دەسپێرن  بەناوی  ( ئەمیر) كە دەبێتە جێگەی متمانەی  خەڵك و هەرهەموو خەڵكی ناوچەكە لەئەنجامی رەفتاری باشی لەگەڵیان  خۆشیان ده  وى ، بەڵام  بەنهێنی پەیوەندیەكی ناشەرعی  لەگەڵ  (لەیلا) خانمێك دا دەبێت و لە ئەنجامدا دەبێتە دوو گیان و خەڵكی گوندەكە  ریسوای  دەكەن، بۆیە بەشەرمەزارییەوە  گوندەكە جێ‌ دێڵێ‌.
دوای ساڵانێكی زۆر (لەیلا)  دەبێتە خاوەنی سەرو سامانێكی  زۆرو دەگەڕێتەوە گوندەكەی خۆی بۆ تۆڵە سەندنەوە لە  ئەمیرو خەڵكەكە.
دەرهێنەر  فۆرمێكی  واقیعی چەند لوكێشنێكی میللیانەی دەرخستووە، سیناریۆی فیلمەكەی دابەشی چەند تەوەرێك كردووە:
1.تەوەری  گشتی شڵەژانی خەڵكی گوندەكەیە بۆ پێشوازی كردنی لەیلا خانم.
2.تەوەری  نوری خانم و قوربانی مانگاكەی و بەرەنگاربونەوەی زوڵمی سەربڕینی.
3.تەوەری خۆشەویستی نیوان هەردوو مامۆستاو ئازارەكانیان
.4تەوەری لەسێدارەدانی میر.
هەریەك لەو تەوەرانە ڕیتمی تایبەتی خۆیان هەیە، بەڵام ڕیتمێكی زۆر خێرایە، ڕاستە كەشڵەژانی خەڵكە بەڵام چۆتە قالبێكی زێدەڕۆ، ئەگەرنا  بەگشتی  سێ‌ ریتمی هاوسەنگ هەن، لەوانە :
ڕیتمی بزوو تنەوەی ئەكتەر
ڕیتمی موزیك
ڕیتمی كامیرا
لەهەندێ  دیمەندا گرژی دەمارەكان لای  بینەر دروست دەبێت، بەتایبەت لەحاڵەتی پێشوازی كردنی لەیلا خانم،
بەڵام ئەم حاڵەتە لەڕیتمی خۆشەویستی  نێوان مامۆستاكاندا  نیە، بەڵكو ئەتمۆسفیرێكی ڕۆمانسی باڵی  بەسەردا دەكێشی.
دەرهێنەر ململانێی نێوان ماددیەتو  میسالیەتی  زۆر توند كردووە، ئەو ململانێیە بەشێوەیەكی تەدریجی بەرزدەبێتەوە  تا لەكۆتاییەكەدا سەركەوتنی ماددیەتەكە ڕادەگەیەنێت، ئەم ئەنجامەش ئنجامێكی لۆژیكیە.
دەرهێنەر پەنای نەبردۆتە بەر چارەسەری نالۆژیكی دژ بەواقیع  بۆ  ڕازی  كردنی  یبینەر، بەڵكو گونجاوترین  چارەسەر ئەوەیە  ئەو واقیعە  بوونی  هەیەو  تا ئێستاكەش  بەردەوامی هەیە، لەهەمبەر هەموو ئەو تاوانانەی  دەكرێن یاسا غائبە، یان  یاسا  دەبێتە دار دەستی  دەسەڵات و پۆلیس  بەفەرمانی سەرمایەدارێك بێ  دادگا  كەسێك لەسێدارە  دەداو  بەئارەزووی سەرمایەدارێك  ئازادی دەكات.
ئەكتەرەكان  چونكە پسپۆری بواری سینەمان، بوونەتە  ڕەگەزی بنەڕەتی
بۆ  بەرجەستە بوونی  رۆڵی  كاراكتەرەكانیان، بەتایبەت ئەكتەرە  سەرەكیەكانی  وەك
پەروێز بەرەستوویی و هەدیە تەهرانی.
ئەو كاراكتەرانەی  دەرهێنەر  دروستیكردون  هەندێكی  گەیاندۆتە پۆپەی نەمری، لەوانەش
ئەو پەیامە مرۆییەی (میر) لەدواچركەكاندا  گەیاندی و گوتی لەهەموو لەحزەیەكدا مردنی شەرەفمەندانە بۆ مرۆڤ هەڵناكەوێ.، مەگەر ئەو كەسەلای خوا چانسی  هەبێت.
بەگشتی فیلمەكە لەو فیلمە ئیرانیە سەركەوتووانەیە كە  بێ‌ رتوش  گەلێك  هەقیقەتی  دیارو   بەرچاو دەربارەی ئەشكەنجەو ئازارەكانی ئەمرۆی مروڤایەتی زۆر  بوێرانە  دەخاتە روو، بۆیە نمایش كردنی لە كوردستان تینویەتی  بینەری كورد دەشكینێ‌ .
حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.