Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:01

دوای ئەوەی واز لە خواردنی شەكر دێنیت چی بەسەر جەستەتدا دێت

کوردستان TV
100%

زۆر كەس زۆر حەز بە خواردنی شیرینی و خواردنەوە دەوڵەمەندەكان بە شەكر دەكەن، سەرەڕای ئەوەش بەردەوام هۆشداری دەدرێت لە خواردنی كە زیانێكی وێرانكەری بۆ سەر تەندروستی و جەستەی مرۆڤ هەیە.
ئایا بیرت لەوە كردۆتەوە كە ئەگەر بڕیار بدەیت واز لە خواردنی هەموو خواردنێك یان خواردنەوەیەك بهێنیت كە شەكری تێدایە چی بەسەر جەستەتدا دێت؟.
لەم ڕووەوە ماڵپەڕی "بێردی" كە تایبەتە بە كاروباری تەندروستی، بڵاوی كردەوە ، ئەگەر مرۆڤ بۆ ماوەی مانگێكی تەواو واز لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە دەوڵەمەندەكان بە شەكر بهێنێت، ڕووبەڕووی چی دەبێتەوە.
دوای 20 خوولەك ..
سایتەكە پشتڕاستی دەكاتەوە كە خواردنی شەكر وەك ئالوودەبوونێك وایە، وادەكات بەردەوام داوای زیاتری بكەیت بەبێ ئەوەی بوەستیت، بۆیە دوای یەكەم ژەمی بێ شەكرت، هەست بە تێربوونێكی زۆر دەكەیت و ئارەزووی ئەو شیرینییە ناكەیت كە دوای ژەمەكە دێت.
دوای كاتژمێرێك ..
هەست بە تێربوون دەكەیت، زۆرجاریش هەست بە ووزە دەكەیت، هەروەها كەمتر ئارەزووی شیرینی دەكەیت.

دوای ڕۆژێك ..
لۆرن ئۆكۆنۆر پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت، دوای بەسەربردنی ڕۆژێكی تەواو بەبێ خواردنی شەكر، مرۆڤ دەست دەكات بە ئارەزووی خواردنی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە توخمە سوودبەخشەكان، وەك ڕیشاڵ و چەوری كە شەكر لە جەستەدا جێی دەگرێتەوە.
دوای 3 ڕۆژ ..
هەروەها ئۆكۆنۆر ئاماژە بەوە دەكات كە ڕۆژی سێیەم ،ڕۆژێكی سەخت دەبێت، چونكە وازهێنان لە شەكر لەوانەیە دەست بكات بە كاریگەری لەسەر باری دەروونی مرۆڤ و لەوانەیە لە هەندێك حاڵەتدا تووشی خەمۆكی بكات.
دوای هەفتەیەك ..
دوای یەك هەفتە لە وەستاندنی خواردنی شیرینی و شتی تر، دەست دەكەیت بە هەستكردن بە باری دەروونی باش و تەندروستیت زۆر باشتر دەبێت، هەروەها دەتوانیت زیاتر لە جاران كار بكەیت.

دوای مانگێك ..
ئەو پسپۆڕە لە بواری خۆراكیشدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئارەزووی خواردنی شەكر دوای مانگێك لە خۆبەدوورگرتن لە شەكر بە تەواوی نامێنێت، هەروەها لەوانەیە تووشی ئارەزووی چاوەڕواننەكراو ببیت بۆ خواردنی سەوزە و ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.