Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:40

توركيا.. بەگومانی ژەهراویبوون 78 کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

کوردستان TV
100%


لە شارۆچکەی ئینەگۆلی سەربە پارێزگای بورسای توركیا،78 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کرد کە پێدەچێت بەهۆی خواردنی ئاهەنگێک، ژەهراوی بووبن.

ئەو 78 کەسە، دوای ئەوەی لە خواردنی ئاهەنگەکەیان خواردووە، باری تەندروستییان تێکچووە، هەندێکیان بە ئامبوڵانس و هەندێکیشیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاووڵاتییان گەیەندرانە نەخۆشخانە.

دواتر لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و لەئێستادا، باری تەندروستییان جێگیرە.

پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەست پێ کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.