Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:54

چوار ملیۆن کەس لە سووریادا لە لێوارى برسێتیدان

کوردستان TV
100%

بەپێی ماڵپەڕى ئەلمۆنیتۆر، ملیۆنان هاووڵاتیى سوورى چاوەڕوانی هاوکارییەکانى نەتەوە یەکگرتووەکانن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوکارییەکان بەرەو کۆتایی دەڕوات. هاوکات، چاوەڕوان دەکرێت رووسیا هەستێت بە بەکارهێنانى ڤیتۆ لە دژی پرۆژەیاسایەک، کە رێگە بە هاوکارییە نێو سنوورییەکان دەدات بچنە ئەو وڵاتانەى کە بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن.

ئەمەش، لەپاش بەسەرچوونى بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانە سەبارەت بە پەڕینەوەى لە سنوورى سووریا، بابلهەوا، بە مەبەستی گەیاندنی هاوکارى، کە رەنگە ژیانى 4 ملیۆن کەس بخاتە مەترسییەوە. بەتایبەتیش، لە ئێستادا 1.5 ملیۆن کەس لە کەمپەکاندا دەژین و %43ی ئەوانەى لەو کەمپانەدان بەدەست کەمی ئاوەوە و %79 بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن.

لەو بارەیەشەوە، ژمارەیەک رێکخراوى ناحکوومی سووری هۆشدارییان داوە سەبارەت بە بەکارهێنانى ڤیتۆ لە لایەن رووسیاوە لە ئەنجومەنى ئاسایش، سەبارەت بە پرۆژەیاسایەک کە رێگە بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە سووریا، بەتایبەتیش باکوورى رۆژئاواى، کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی سووری بەهۆی شەڕى ناوخۆوە ئاوارە بوون و لە کەمپدا دەژین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.