Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:42

پارێزگارى هەولێر چەکى قەرەبووکردنەوەى ڕادەستى بەشێک لەزیانلێکەوتووانى سەردەمى ڕژێمى بەعس کرد

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پینجشەممە 2022.7.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى سەردەمى ڕژێمى بەعس، سەردانى دەستەى داواکانى موڵکدارى فەرمانگەی ناوچەى هەرێمى کوردستان کرد و لەلایەن بەرێوەبەرى و بەرپرسانى فەمانگەکەوە پێشوازى لێکرا.

پاریزگارى هەولێر دواى ئەوەى لە نزیکەوە لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى کۆڵیەوە، کەلەم بەشەدا ژمارەیان 48 کەس بوو، چەکى بانکى قەربووکرنەوەى ڕادەستى بەشێک لە زیانلێکەوتووان کرد و دەستخۆشى لەبەڕێوەبەر و فەرمانبەرانى دەستەى داواکانى موڵکدارى فەرمانگە و لقەکانى ناوچەى هەرێمى کوردستانی کرد کە بەڕێک و پێکى مامەڵەى زیانلێکەوتووان ڕایدەکەن و ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.