Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:38

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران دەدات

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 06 ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، شایستەی دارایی جوتیاران لەدوای جەژن دەگاتە دەست جوتیارەکان.

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی تەواوی شایستە داراییەکانی ساڵانی ڕابردوومان لە پڕۆژەیاسایی ئاسایشی خۆراک چەسپاند، ئەمرۆ بۆ بەدواداچوونی ئەو بڕە پارە و گەیشتنی بە دەستی جوتیاران سەردانی وەزارەتی بازرگانیمان کرد.

ڕاشیگەیاند: ڕاستەوخۆ لەسەر نووسراوێکی ئێمە وەزارەتی بازرگانی نووسراوی ڕەوانەی دارایی کرد بۆ خەرجکردنی کۆی پارەکە کە نزیکەی 309 ملیار دینارە.

شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوە کرد کە "هەر لەوێ داوامان کرد سەبەتەی خۆراک بەسەر خانەوادەی هەژار و دانیشتووانی کەمپەکان دابەش بکرێت و ڕەزامەندی لەسەر درا."

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە جەختی کردەوە لە باشترکردنی جۆرەکانی خۆراک کە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە دابین دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.