دوای تەرخانکردنی 4 ملیار دینار لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ گەیاندنی کارەبا بە 25 گوندی گەرمیان، گوندی سەیبەی خانی سەر بە ناحییەی شێخ تەوێل لە قەزای کەلار ڕووناک کرایەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆژەکە بە تێچوونی 170 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی کارەبا جێبەجێ کراوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 4 ملیار دینار بۆ گەیاندنی کارەبا بە 25 گوندی گەرمیان تەرخان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.