Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 06:52

ئاژانسەكانی هەواڵ: ڕاسێل وێستبرۆک په‌یوەندی بە ڕیزه‌كانی لۆس ئەنجلۆس لەیکەرزه‌وه‌ دەكات

کوردستان TV
100%


له‌میانی ئاماده‌كاری تیپه‌كان بۆ ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتووی خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، بەپێی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵ وەرزی داهاتوو ڕاسێل وێستبرۆک په‌یوەندی بە ریزی لۆس ئەنجلۆس لەیکەرز دەكات و ویل هاردی یاریدەدەری ڕاهێنەری بۆستن سێڵتیکسیش دەبێتە ڕاهێنەری نوێی یوتا جاز.
 لەمباره‌یەوە ئاژانسەكانی هەواڵی ئەمەریكا روونیانكردەوە وێستبرۆک بژاردەی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەپێی بۆندێك كە بڕەكەی چل وحەوت ملیۆن دۆلارە پەیوەندی بە ریزی لۆس ئەنجلۆس لەیکەرز دەكات، وێستبرۆک باشترین یاریزانی پێشووی ئین بی ئەی و یەكێكە لەو حەفتاوپێنج یاریزانەی بەردەوام بەشداربووە لە ركابەریەكانی ئێن بی ئەی.
 وێستبرۆک وەرزی داهاتوو تەمەنی دەبێتە سیی و چوار ساڵ كه‌ بۆ ماوەی پازدە ساڵە لە ركابەریەكانی خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا یاری دەكات، لە لایەکی دیکەوە ویل هاردی یاریدەدەری ڕاهێنەری سێڵتیکس پێشنیارێکی قبوڵکردووە بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی کوین سنایدەری ڕاهێنەری پێشووی یوتا جاز، دوای هەشت وەرز بەردەوام بوون لەگەڵ یۆتا جاز، دواجار کوین سنایدەر بڕیاریدا واز لە تیپه‌كه‌ بهێنێت و لەبەرامبەردا ویل هاردی یاریدەدەری ڕاهێنەری بۆستن سێڵتیکس دەبێتە ڕاهێنەری نوێی یوتا جاز.    

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.