Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:55

بۆ یەكەمجار لە جیهاندا ژاپۆن ڕۆبۆتێكی دروستكرد كە "پێستی زیندوو"ی لەسەرە

کوردستان TV
100%

گروپێكی توێژینەوە لە قوتابخانەی دەرچووانی زانكۆی تۆكیۆ ڕایانگەیاند كە سەركەوتوو بوون لە پەرەپێدانی یەكەم ڕۆبۆتی جیهان كە بە چینێكی "پێستی زیندوو" داپۆشراوە.
ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە كە دوای نزیكەی سێ ساڵ كاری بەئەمەك ڕاگەیەندرا، ئەمڕۆ لە گۆڤاری زانستی ئەمریكی "ماتێر" بڵاوكرایەوە.
گروپێكی توێژینەوە بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر شوجی تاكێوچی (بەشی ئامێرە زیرەكەكان و زانستی زانیاری) و قوتابخانەی دەرچووانی زانست و تەكنەلۆژیای زانیاری لە زانكۆی تۆكیۆ، ڕێگەیەكیان بۆ گەشەكردنی خانەكانی پێستی مرۆڤ هێناوەتە ئاراوە و وایان لێدەكات لە دەوری پەنجەیەكدا چەند هێندە بكەن كه‌ لە چینێكدا كە ئەستوورییەكەی نزیكەی 1.5 ملیمەتر بێت.
تا ئێستا دەكرا پێستەكە لەسەر ڕوویەكی تەخت گەشە بكات، بەڵام هێشتا ئەستەمە تەنێكی سێ ڕەهەندی وەك ڕۆبۆتێك داپۆشرێت كە پێستی چێنراوە كە بە شێوەیەكی بەرچاو بچووك بووەوە، بۆیە ئەم گەشەكردنە یەكەم پەرەسەندنە لە جۆری خۆی لە جیهاندا.
باس لەوە دەكرێت كە پێستەكە نەدڕاوە، تەنانەت كاتێك ڕۆبۆتەكە بە قەبارەی پەنجەیەك جووڵەكانی چەمانەوەی و كشانی لە ئاستی جومگەكاندا دووبارە دەكردەوە و لەگەڵ بەردەوامبوونی لە جووڵەدا، “چرچ و لۆچی” لە دەوری دروست بوو، كە لە پێستی مرۆڤ دەچوو.
جگە لەوەش، بەو پێیەی پێستی چێنراو كە ڕۆبۆتەكە دادەپۆشێت خانەی زیندوو لەخۆدەگرێت، هەروەها "توانای چاكبوونەوەی" هەیە كە ڕێگە بە برینەكان دەدات خۆ چاكبوونەوە وەك ئەوەی لە پێستی مرۆڤدا ڕوودەدات.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.