Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 08:58

باوبۆرانێكی بەهێز رووی لە سووریا كرد و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە 

کوردستان TV
100%

زۆربەی پارێزگاكانی سووریا شاهیدی باوبۆرانێكی بەهێز بوون، كە لە ئەنجامدا زیانی گیانی و ماددی بەرچاوی لێكەوتەوە.
بە گوێرەی میدیاكانی سووریا، لە گوندی قارین لە لادێی مەسیەف لە پارێزگای حەما لە ناوەڕاستی سووریا، كەسێك لە كاتی كاركردن لەسەر زەوییەكەی، بەهۆی لێدانی هەورە برووسكەوە گیانی لەدەست دا.
هەروەها ناوچەی كەناراوەكە بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی كە ناوچەكەی گرتەوە، زیانی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
لە ئەنجامی ئەو زریانە دەریاییەی كە ناوچەی كەناراوەكانی گرتەوە، ئەم ڕووداوانەی خوارەوە لە شاری لازقیە تۆماركراون: بەلەمێكی دەریایی نوقم بوو، هەر 6 دەریاوانەكەی ناو بەلەمەكە ڕزگاركران. هەروەها ماسیگرێك بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەكەی گیانی لەدەستداو هەروەها دوو كەس-یش كە لەگەڵیدا بوون، رزگاریان بووە.
هاوكات زیانی ماددی بەرچاو بە كەمپ و گەشتوگوزار و دامەزراوەكانی هاوینە لە كەنارەكانی وادی قەندیل و ئەلبەسیت كەوتووە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.