Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:33

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لەخانەوادەی خوالێخۆشبوو شەفیع زراری دەكات

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی لەپەیامێكی سەرەخۆشیدا بۆ خانەوادەو و كەسوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو شەفیع زراری دەڵێت: خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی شەفیع زراری،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (شەفیع زراری) كارگێڕی لقی ١٦ی پارتی دیموكراتی كوردستانمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە شەفیع بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرنی شاد بكات.

إنا لله وإنا الیه راجعون
بارەگای بارزانی
25ـی حوزەیرانی 2022
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.