Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 18:04

فۆڕمی كرێنشینان به‌ خێراتر كارا كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئێستا سیسته‌می پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی كرێنشینان فراوانتر و خێراتر كراوه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 64 هه‌زار كه‌س فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردۆته‌وه‌.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: بەھۆی داواکارییەکی زۆر، لە دوو رۆژی ڕابردوودا کار لەسەر فراوانکردن و خێراکردنی سیستەمی پڕکردنەوەی فۆرمی كرێنشینان کراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ھاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە كه‌ ئێستا فۆرمی کرێنشینان كارایه‌ و فراوان و خێراتر کراوە.

ده‌سته‌كه‌ ئاماری پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌: لە 17 تاوەکو 23ی حوزەیران، 64 ھەزار و 546 کەس ناویان تۆمار کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.