Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 10:54

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی:هێشتا بڕیاری به‌شداریمان له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق نه‌داوه

کوردستان TV
100%


بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پڕکردنەوەی شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی رەوتی سەدر کۆببێتەوە کە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش  رایده‌گه‌ێنێت، تا ئێستا بڕیاریان نەداوە کە ئاخۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن یاخود نا.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکو ئێستا بڕیارمان نەداوە کە بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا دەکەین یاخود نا، چونکە چاوەڕێی بڕیاری سەرکردایەتی خۆمان دەکەین و ئەوان بڕیار دەدەن کە بەشداری بکەین یاخود نا

سەبری گوتیشی: چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆی کۆکردووەتەوە و داوای کردووە پەرلەمان کۆبێتەوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر، کە بەپێی دەستووری عێراق پێویستە رێژەی دیاریکراو لە ئەندامانی پەرلەمان ئامادە بن بۆ ئەوەی کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، چونکە پەرلەمانتارانی سەدر فەرمانی پەرلەمانیشیان بۆ دەرچووە لەبارەی دەستلەکار کێشانەوە، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان بەردەوامن.

ناوبراو دەشڵێت: بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی سیاسیی عێراق لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دەبێت، ئەوانیش بریتین لە هاوبەشی، سازان و هاوسەنگی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.