Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 13:42

هونەرمەندێكی كورد بەشداری لە فیستیڤالێكی ژینگە پارێزی هۆڵەندا دەكات

کوردستان TV
100%

فیستیڤالی ژینگە پارێزی لە هۆڵەندا ساڵانە بەڕێوەدەچێت، بە هۆی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا بۆ دووساڵ ئەنجام نەدرا، بۆ یەكەمجارە هونەرمەندێكی كورد بانگهێشتی ئەو فیسیڤاڵە دەكرێت و بە گۆرانییەكی كوردی بەشدار دەبێت لەگەڵ چەندین هونەرمەندی تری وڵاتانی تر.
هونەرمەند كاروان حەمید حەلاق، كەسێكی چالاك و لە زۆربەی چالاكییە هونەریەكان بەشدارە، بە گۆرانی و موزیكی كوردی و جلو بەرگی كوردیەوە.
 لەوبارەیەوە هونەرمەند كاروان حەمید  گوتی: بە خۆشحاڵیەوە لەو فیستیڤالە بەشداربووم و بۆ ئێمەی كورد گرنگە كلتوور و موزیك و گۆرانی كوردی لەهەر شوێنێك دەروازەیەكی بچوكیش بێت بەشدار بین و خەڵكی دەرەوە بە موزیك و گۆرانی كلتووری كوردی ئاشنا بكەین.
هەروەها گوتی: من لەهەرچالاكیەك بانگهێشت بكرێم تەنانەت بە گۆرانیەكیش بێت بەشدار دەبم و خۆشحاڵ دەبم، لەبەر ئەوەی تەنها گۆرانییەكە نییە كە گوێبیستی دەبن، دواتر لە پشووەكاندا چەندین جار دووبارە بۆتەوە كە دێن و پرسیار لە سەر كوردستان و كورد و موزیك و هونەرەكەی و تەنانەت هەندێكجاریش باس لە جوانی و جوگرافیای كوردستانیش دەكرێت .
 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.