Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 13:18

سوپای ئۆكرانیا كۆماری دۆنێتسك بۆردومان دەكات

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماری دۆنێتسك ڕایگەیاند كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گرووپە چەكدارەكانی ئۆكرانیا 24 گولـلە هاوەنی 120 ملم و حەوت گولـلەی 152 ملمیان ئاراستەی كۆماری دۆنێتسك كردووە.
فەرماندەییەكە ڕایگەیاندووە كە بۆردومانەكە ناوچەكانی كیێڤسكی و پترۆڤسكی لە دۆنێتسكی گرتووەتەوە، هەروەها شارۆچكەكانی گۆڵمۆڤسكی و زایتسێڤۆی گرتووەتەوە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی كۆمارەكانی دۆنێتسك و لوگانسك جار جار تۆپبارانی قورس و مووشەكی لەلایەن سوپای ئۆكرانیا و گرووپە چەكدارەكان ڕادەگەیەنن. كە بە شێوەیەكی سەرەكی گەڕەكە نیشتەجێبوونەكان و دامەزراوە مەدەنییەكان دەكاتە ئامانج، بە تایبەت دامەزراوە ژێرخانییە گرنگەكان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.