Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:08

ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی و ڕێكاری گرنگ بۆ خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆلێرا بزانه‌

کوردستان TV
100%


كۆلێرا نه‌خۆشییه‌كی به‌كتریایی گواستراوه‌یه‌، به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیسبوو به‌ به‌كتریای ڤیبریۆ كۆلێرا رووده‌دات. نه‌خۆشكه‌وتن به‌ به‌كتریاكه‌ ده‌بێته‌هۆی سكچوونێكی توندی بێ ئازار، پیسایی كه‌سه‌كه‌ وه‌ك ئاو شلده‌بێته‌وه‌.
به‌هۆی توندیی سكچونه‌كه‌وه‌، كه‌سه‌كه‌ بڕێكی ئێجگار زۆری ئاو و خوێیه‌كانی جه‌سته‌ی له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت دوورنییه‌ كه‌سه‌كه‌ له‌ چه‌ند كاژێرێكدا بكوژێت. 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی و ڕێكاری  گرنگی بۆ خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆلێرا ڕاگه‌یاند.
وه‌ك له‌ ڕێنماییه‌كاندا هاتووه‌، پێش نان خواردن و چێشت لێنان و شیرپێدان و به‌كارهێنانی ده‌رمان و هه‌روه‌ها پاش چوونه‌ توالێت و نان خواردن و پاككردنه‌وه‌ی منداڵ ده‌ست جوان بشۆردرێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پێویسته‌ هاووڵاتیان دڵنیابن له‌ سه‌رچاوه‌ی ئاو و ته‌نها ئاوی به‌لوعه‌ به‌كاربهێنن بۆ خواردنه‌وه‌ و ئاوی بیر ده‌بێت جوان بكوڵێنرێت.
ئا- كامران

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.