Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:13

مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشه‌م مەلا مستەفا مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا مەلا مستەفا بارزانی ڕێز و خۆشەویستی خۆی بۆ تەواوی برا کریستیانەکانی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ دڵسۆزی و هەڵوێستە نیشتمانپەروەرییەکانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن نیشان دا.

لەبەرامبەریشدا ئانۆ جەوهەر خۆشحاڵی خۆی بەو پێشوازی و دیدارە دەربڕی، و بە درێژی باسی لە بارودۆخی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە لەژێر سێبەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆك بارزانی مەرجەعی کورد و هه‌روه‌ها حکوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاسودەیی و یەکسانی ژیان بەسەر دەبەن.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.