Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:10

ئه‌م تراكتۆره‌ دزرابوو.. پۆلیس دۆزییه‌وه‌‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەری سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەستیان بەسەر تراكتۆرێكدا گرت كە دزرابوو.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە ڕۆژی 15/2/2022 سكاڵای لە بنكەی پۆلیسی عەربەت تۆمار كرد كە لە نزیك بازگەی عەربەت تراكتۆرەكەی دزراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد و سەرجەم بنكەكان ئاگاداركرانەوە لە سكاڵای تۆماركراو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای لێكۆڵینەوەكان و بەدواداچوونەكان، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەری سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تراكتۆرەكە بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت، هه‌روه‌ها دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانیش تراكتۆرەكە بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێندرێتەوە.

 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.