Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 15:53

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئیسرائیل پلانی هەیە هێرشی فراوانتر بكاتە سەر ئێران

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی " وۆڵ ستریت ژۆرناڵ" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە، ئیسرائیل ستراتیژێكی نوێی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تاران گرتۆتەبەر.
هاوكات رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانجی ئەو ستراتیژە نوێیە ئەوەیە كە شەڕی دژی ئێران بگوازێتەوە بۆ ناو خاكی خۆی، ئەوەش دوای چەندین ساڵ لە بەئامانجكردنی بریكارەكانی ئێران و بریكارەكانی تاران لە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتانی دیكەی وەك سووریا.
هەروەها سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە ، كە بە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی نهێنی بۆ لێدانی كۆمەڵێك ئامانجی دیاریكراو، تەل ئەبیب بە ئامانجكردنی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەكی و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئێرانی زیاتر كردووە.
وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویكردۆتەوە، بۆ بە ئامانجكردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بچووك، تەلئەبیب ساڵی رابردوو خێرایی ئۆپەراسیۆنەكانی زیاد كردووە.
هەروەها ئەو سەرچاوانە بە " وۆڵ ستریت ژۆرناڵ"یان راگەیاندووە، ئیسرائیل دوای ساڵانێك لە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، دەستیكردووە بە فراوانكردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنەكانی، دركی بەوە كردووە كە ئێران پێشكەوتنی گەورەی لە بەرهەمهێنانی كەرەستەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی سەربازی بەدەستهێناوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.