Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:48

ئێران 40 مامۆستای زمانی كوردی ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 40 مامۆستای قوتابخانە لە شارەکانی سنە، مەریوان، سەقز و دیواندەرە لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 40 مامۆستای زمانی كوردی له‌شاره‌كانی كوردستان ده‌ستگیركراون، راشیده‌گه‌ێنێنت، لەگەڵ ناڕەزایەتی مامۆستایانی قوتابخانە شارەکانی سنە، مەریوان، سەقز و دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  کراوە و هێڵەکانی تەلەفۆن لە شاری دیواندەرە تووشی کیشە بووە. هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی یەکەی تایبەت لە شاری سنە چەندین کەس لە مامۆستایانی ناڕازییان داوەتە بەر لێدان و کوتان.
 هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەروەها لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین هەلیکۆپتەر بە سەر ئاسمانی شارەکانی سنە، سەقز و بۆکان سووڕاوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنە گشتییەکان و هەروەها گۆڕەپانی شارەکان جێگیر کراون.

هەنگاو کاتژمێرێک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە نیشانەشکێنەکانی سوپای پاسداران لە سەر بانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و بینا بەرزەکانی نزیک ئەو فەرمانگەیە جێگیر کراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە 20 کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ سەلاح حاجی میرزایی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە _ کەڵاتەرزان و دەستبەسەریان کردووە. هەروەها غەیاس نێعمەتی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەو ئەنجوومەنە و بێهزاد قەوامی ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەستبەسەر کراون.

هاوکات لانی کەم 5 کەس لە مامۆستایانی شاری سەقز لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕین لە پێش بینای فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە بە ناوەکانی تاهیر قادرزادە، ئیسماعیل ڕەیحانی، ئامانج ئەمینی،  حوسێن محەممەدی و قادر یەسرابی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. شەوی ڕابردووش 18 کەس لە مامۆستایانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

لە لایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو سێ کەس لە مامۆستایانی مەریوانی و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئەو شارە بە ناوەکانی ئارام قادری، تەحسین مستەفا و سەیوان سولەیمانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

هاوکات پێنج مامۆستای دیکەی مەریوانی بە ناوەکانی ساڵح حەبیبی، ئیسماعیل ئەمینی، بەختیار ئەحمەدی، خالید مینبەری و ناسیح مورادی دوێنێ بانگ کراون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و دواتر بە نووسراوە بەڵێنییان لێ وەرگیراوە کە بەشداری ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی مامۆستایان نەکەن.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لە مەریوان عادڵ محەممەد پوور مامۆستای خانەنشینکراو و بە پێشینەی ئەو شارەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و دەستی بریندار بووە.

ڕۆژی ڕابردوو هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە پێنج کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومێد شامحەممەدی، عوسمان ڕەزایی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەد زادە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستاش دەستبەسەرن.

هەر دوێنی لانی کەم18 مامۆستای قوتابخانە لە سەقز دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی 13 کەسیان بە ناوەکانی خالید عەبدوڵڵایی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی، لوقمان ئەڵڵا مورادی، ئەحمەد قادری، کەیوان محەممەدی، خالید شێخی، ئەنوەر فەرەج زادە، سەید سەلاح حوسێنی، تاهیر حامیدی، زاهید مورادی و ئاوات ڕەزەوی  بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

مریەم ئەحمەدی، ڕەزا ئەلیاسی، بەها مەلەکی، جەبار پاکزاد و فاتیح ئەسەدی، مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی لە شاری سنە،  لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کران.
هەنگاو زانیویەتی کە ئەو پێنج مامۆستایە دوای چوار کاتژمێر لێپرسینەوە و واژۆ کردنی بەڵێننامەیەکی نووسراو بۆ بەشداری نەکردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایی ڕۆژی پێنجشەممە ئازاد کراون.


مامۆستایانی دەستبەسەرکراوی سەقز؛ 21 کەس کە ناسنامەی 18 کەسیان ئاشکرا بووە


1_ خالید عەبدوڵڵایی 2_ محەممەد فەتاحی 3_ سلێمان عەبدی 4_ عەزیز مەرزی 5_ لوقمان ئەڵڵا مورادی 6_ ئەحمەد قادری 7_ کەیوان محەممەدی 8_ خالید شێخی 9_ ئەنوەر فەرەج زاد 10_ سەید سەلاح حوسێنی 11_ تاهیر حامیدی 12_ زاهید مورادی 13_ ئاوات ڕەزەوی14_ قادر یەسرابی 15_ تاهیر قادرزادە 16_ ئیسماعیل ڕێحانی 17_ ئامانج ئەمینی 18_ حوسێن محەممەدی 

مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی دیواندەرە؛ 5 حاڵەت


1_ ئومێد شامحەممەدی 2_ عوسمان ڕەزایی 3_ هیوا قوڕەیشی 4_ پەرویز ئەحسەنی 5_ کاوە محەممەدزادە


مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی مەریوان؛ 9حاڵەت


1_ ئارام قادری 2_ تەحسین مستەفا 3_ سەیوان سولەیمانی 4_ بەختیار ئەحمەدی (ئازاد کراوە) 5_ خالید مینبەری (ئازاد کراوە) 6_ ناسیح مورادی (ئازاد کراوە) 7_ ئیسماعیل ئەمینی (ئازاد کراوە) 8_ ساڵح حەبیبی (ئازاد کراوە) 9_ ئارام محەممەدی


مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی سنە؛ 9 حاڵەت


1_ سەلاح حاجی میرزایی 2_ محەممەد ڕەزا مورادی 3_ مریەم ئەحمەدی (ئازاد کراوە) 4_ ڕەزا ئەلیاسی (ئازاد کراوە) 5_ بەها مەلەکی (چالاکی پیشەیی و ئازاد کراوە) 6_ جەبار پاکزاد (چالاکی پیشەیی و ئازاد کراوە) 7_ فاتیح ئەسەدی (چالاکی پیشەیی و ئازاد کراوە) 8_ غیاس نیعمەتی 9_  بێهزاد قەوامی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.