Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 18:55

سیمینارێک لەلایەن مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر ڕێکخرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سیمینارێکیان لە ژێر ناونیشانی (پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی میسر لەگەڵ هەرێمی کوردستان ) بۆ   شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەب و هەڤاڵانی مەکتەب رێکخست . 
لە سیمینارەکەدا بە گشتی باس لە پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کرد و کاریگەریی ئەو پەیوەندییانە لەسەر پتەوکردنی نێوان هەرێم و ئەو وڵاتانە ، بەتایبەتی جەختی لەسەر وڵاتی میسر کرد لە تایبەتمەندی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم کە تێروانینێکی تایبەتییان هەیە بۆ عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ، لە لایەکی ترەوە جەختی لەسەر کارو چاڵاکییەکانی مەکتەبی پارتی لە قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە کرد کە کاریگەری لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان هەیە . 
هەروەها ئاماژەی بە تێروانینی گەل و حکومەتی میسری بۆ دۆزی رەوای کورد کرد ، کە لەگەڵ مافە دەستورییەکانی میللەتی کوردن .
 لە تەوەرێکی تری سیمینارەکەدا بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە میسر باسی لە گرنگی بایەخدان بە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی هەردوو لا کرد بە تایبەتی کە وڵاتی میسر پێگەیەکی تایبەتی لە ناوچەکە و جیهاندا هەیە . 
لە کۆتایی دا هەڤاڵان و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە سەرنج و تێبینیەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد .

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.