Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 07:38

پاسه‌وانێكی سنووری ئێران كوژرا

کوردستان TV
100%

پاسه‌وانێكی سنووری ئێران  بە هۆی تەقینەوەی مین كوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، یەکێک لە کادیرەکانی پاسه‌وانی سنووری شاری سەردەشت بە ناوی مەهدی بەرزگەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14 ى 6 ى 2022، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری ئەم شارە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی بەرزگەر یەکێک لە کادیرەکانی گوردانی «بێوران» بووە کە لە کاتی بۆسە دانانەوە بۆ کۆڵبەران و کاسبکاران لە نزیکی کوێستانەکانی بڵفەت و دووپەزە چووەتە سەر مین.

لوقمان خەسرەوی فەرمانداری (قایم مەقامی) شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە کە مەهدی بەرزگەر خەڵکی شاری ئەهەر سەر بە پارێزگای ئازەربایجان بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.