Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 12:04

پیاوێك دوای 16 ساڵ لە هاوسەرگیری بۆی دەردەكەوێت كە كچەكانی هی خۆی نین

داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی دەكات
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە پشكنینی باوكایەتیدا دەركەوت كە سێ كچەكەی منداڵی بایۆلۆژیی ئەو نین، پیاوێكی چینی دوای 16 ساڵ لە هاوسەرگیری، داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی دەكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ساوس چاین مۆرنینگ پۆست، (چێن) كە تەمەن 45 ساڵە، ساڵی رابردوو گومانی لە (یوی) هاوسەری هەبووە.
خێزانی چێن لە پارێزگای جیانگشی لە رۆژهەڵاتی چین دەژین، بەڵام ئەو لە شارێكی تردا كاردەكات بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیانیان بكات و بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا دەكرد، بەڵام ژنەكە دەستی كرد بە خۆدزینەوە لێی، ئەمەش وای لێكردبوو چاودێریی بكات.
چێن لە یەكی ئازاردا بەدوای هاوسەرەكەیدا ڕۆیشت بۆ هۆتێلێك لە ڕۆژهەڵاتی چین كە لەوێ لەگەڵ پیاوێكی دیكەدا بینیویەتی، هەرچەندە لێی خۆش بوو بەڵام دواتر بڕیاریدا "پشكنینی باوكایەتی" ئەنجام بدات.
دوای دەركەوتنی ئەنجامی پشكنینەكان، چێن بۆی دەركەوت كە ئەو سێ كچەی كە بەخێوی دەكات "بە ئارەزووی خۆی نییە".
چێن لە لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی جیانگشی گوتی: هیچ كامیان منداڵی من نین.
دوای دەرچوونی ئەنجامەكە، یو دیارنەما، لە كاتێكدا چێن بەردەوام لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ میدیا ناوخۆییەكان بۆ ئەوەی داوای یارمەتی بكات بۆ بەدواداچوونی هاوسەرەكەی.
لەوباریەوە پارێزەری چێن بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی جیانگشیی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پێی وایە ئەو كارەی ژنەكەی "زیانێكی زۆری بە پەیوەندییەكەیان گەیاندووە"، توانای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی هەیە.
هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، "یاسا نەك هەر هانی دەدات داوای پارەی نەفەقە و خەرجییەكانی دیكە لە هاوسەرەكەی بكات كە بۆ سێ منداڵەكەی داوە، بەڵكو دەتوانێت داوای قەرەبووی ئازارەكانی دەروونیشی بكات".
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.