Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:41

دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز هاوار بانیخێڵانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز هاوار بانیخێڵانی،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( هەیبەت عەبدولقادر فارس ) خوشكی بەرێزتانمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوشكی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی كامیل دارا جەرجیس
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی كامیل دارا جەرجیس،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز رائید ( كامیل دارا جەرجیس )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ( كامیل ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.