Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:43

چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌ كاتی به‌كارهێنانی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بزانه‌

کوردستان TV
100%


له‌ وه‌رزی هاویندا زۆربه‌ی  شۆفێرانی ئۆتۆمبێڵه‌كان ساردكه‌ره‌وه‌یان به‌ كار ده‌هێنن ، راگه‌یاندنی هاتووچۆی سۆران چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ شۆفێران ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ بریتیتن له‌ :  
1: ئیش پێنه‌كردنی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌باری وه‌ستاندا (سلۆری).
2: هه‌میشه‌ با نمره‌ی هه‌وای ساردكه‌ره‌وه‌ كه‌م بێت، به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد زیاتر له‌سه‌ر ژماره‌ (2) بێت، چونكه‌ زوو زوو ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ ئۆتۆماتیك ده‌كات‌و له‌خراپ بوون ده‌پارێزرێت.
3: كوژاندنه‌وه‌‌و هه‌ڵكردنی  ساركه‌ره‌وه‌ به‌ده‌م ڕێگه‌وه‌، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌ شۆفێر ده‌یكات‌و ته‌مه‌نی ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ شۆفێر له‌هه‌ورازێكدا دوگمه‌ی (A.C) ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ بكوژێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌و هه‌ورازه‌ ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ خۆی چه‌ندین جار ئۆتۆماتیك ده‌كات، بۆیه‌ هه‌ركات له‌هه‌ورازدا دوگمه‌ی ساركه‌ره‌وه‌كه‌ت كوژانده‌وه‌، پێویسته‌ دواتر هێزی گێچی بزوێنه‌ر بهێندرێته‌وه‌ سه‌ر یه‌ك، ئینجا دوگمه‌ی (A.C) دابگیرسێنیت، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر له‌خێرایی زۆردا ده‌ست به‌دوگمه‌ی (A.C)یدا بنێیت، ڕه‌نگه‌ كۆمپرێسه‌ری ته‌بریده‌كه‌ جام بكات‌و له‌كار بكه‌وێت.
4: نابێت ساركه‌ره‌وه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه‌، ده‌بێت دوگمه‌ی (A.C) بكوژێنیته‌وه‌ دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه‌، چونكه‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستان یان (جام)بوونی كۆمپرێسه‌ری ساردكه‌ره‌وه‌كه‌.
ئا- كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.