Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:53

سبه‌ی ڕێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی"رۆژی وه‌فاداری له‌ كوردستان" به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%


سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 6-6-2022 یه‌كێیه‌تی نووسه‌رانی كورد- لقی هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێبی "رۆژی وه‌فاداری له‌ كوردستان" ساز ده‌كات.
 له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر سه‌فه‌ر كه‌ریم هاواری به‌ ماڵپه‌ر كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند" كتێبه‌كه‌كه‌،له‌سه‌ر دیاریكردن و پیشنیازی ڕۆژی وه‌فاداریه‌له‌كوردستان،مه‌به‌ست له‌چاپدانی،ئه‌م كتێبه‌ قوڵبوونه‌وه‌ی چه‌مكی وه‌فاداریه‌له‌ناوكۆمه‌ڵگه‌ی كوردوه‌ری".
هه‌روه‌ها وتی " كتێبه‌كه‌ ره‌نگاوره‌نگه‌ له‌ 311 لاپه‌ڕه‌ پێك هاتووه‌ به‌ دیاری ده‌به‌خشرێت ،چه‌ندین نووسه‌ر به‌ بابه‌ت له‌م كتێبه‌دا به‌شدارن ،هه‌روه‌ها دكتۆر " عه‌بدوڵا ئاگرین"  ئه‌ركی چاپ له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌ ،له‌ هه‌مان كات دا  و پێداچوونه‌وه‌شی بۆ كردووه‌".
كۆڕه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 5:30 ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی  شه‌هید مه‌هدی خۆشناو به‌رێوه‌ ده‌چێت.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.