Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:50

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆستن سێلتیكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر گۆڵدن ستەیت تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
لە یەكەم یاری قۆناغی كۆتایی خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی بۆستن سێلتیكس سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەدوبیست خاڵ بەرامبەر بە سەدوهەشت خاڵ لە تیپی گۆڵدن ستەیت واریۆرزی میوانداری بردەوە.
 یاریەكە لە هۆڵی ئۆراكل ئارێنا لە شاری ئۆكلاند بەڕێوەچوو كە تیایدا یاریزانانی بۆستن ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد بە تایبەتی لە ماوەی چوارەم، تا لە كۆتاییدا بە جیاوازی دوازدە خاڵ سەركەوتنیان بەدەستهێنا، یاریزان ئال هۆرفۆرد ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی بۆستن بینی و بیست وشەش خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، جایلێن براونی هاوكارەكەشی بیست و چوار خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان ستێفن كوری سیی و چوار خاڵی بۆ گۆڵدن ستەیت تۆماركرد، بەرەبەیانی دووشەممە هەردوو تیپ جارێكی دیكەو لە دووەم یاری قۆناغی كۆتایی ئێن بی ئەی و لە هەمان هۆڵ ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.