Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:55

لە پارێزگای ئیزمیر 28 كۆچبەر دەستگیركران

کوردستان TV
100%

لە قەزای دیكیلی سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، 29 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران، كە هەوڵیان دەدا بە رێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی توركیا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكان، لە كەناراوەكانی دیكیلی بەلەمێكی لاستیكی كۆچبەران لەلایەن راداری گەڕۆكی ئاسایشی كەناراوەكانەوە بەدیكراوە كە كۆچبەری نایاسایی تێدا بووە.
دوای ئەوەی تیمی ئاسایشی كەناراوەكان رەوانەی ناوچەكە كراون دەست بەسەر بەلەمەكەدا گیراوە و، 29 كۆچبەری نایاسایش دەستگیركراون.
تەواوی كۆچبەرەكان دوای كۆتایی هاتنی رێكارە یاساییەكان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر كران.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.