Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:36

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی والی مەحمود عوسمان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی والی مەحمود عوسمان،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچ دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و كەسایەتی نیشتیمانپەروەر كاك ( والی مەحمود عوسمان )مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( والی ) بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێزان بەختیار جەبار و لوقمان جەبار
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان كاك بەختیار جەبار كۆرێ و لوقمان جەبار كۆرێ،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوای خاتوو ( عەزیمە جەبار كۆرێ ) خوشكی ئێوەی بەڕێزمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوشكی خوالێخۆشبووتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی دلزار عەزیز مستەفا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی دلزار عەزیز مستەفا،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاکە ( دلزار عەزیز مستەفا )مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە تەواوی خانەوادە بەڕێزەكەتان ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو کاکە ( دلزار ) بخاتە بەر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
١٨ـی ئایاری ٢٠٢٢
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز ڕەحیم وسو
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز كاك ڕەحیم وسو،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( مەریم وسو ) خێزانی شەهید ( مستەفا ڕەسوڵ ) و خوشكی بەرێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ( مەریم ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی نیشتیمانپەروەری شاری سلێمانی كاك ( عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد )مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و خزم و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( عەبدوڵڵا ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی نەدا تەتۆ حەمۆ هەركی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی نەدا تەتۆ حەمۆ هەركی،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( نەدا تەتۆ حەمۆ هەركی ) هاوژینی شەهید ( دیوانە ) و دایكی شەهیدان (خالید دیوانە و فەرحەت دیوانە )مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین و هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شێخ سەدرەدین شێخ محەمەد شێخ لەتیف هەنجیرەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی شێخ سەدرەدین شێخ محەمەد شێخ لەتیف،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و نیشتیمانپەروەر ( شێخ سەدرەدین شێخ محەمەد شێخ لەتیف )مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەكەتان ببەخشێت و گیانی ( شێخ سەدەردین ) بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.