Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 15:03

یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جامی یورۆپالیگی تۆپی باسکە بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%


- یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کە 10 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە، بە پاڵێوراوی یەکەم دادەنرێت بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکە.

 تیپی باسکەی سسکا مۆسکۆی رووسیا هەشت جار و پاناسیناکۆس کە نوێنەرایەتی یۆنان دەکات و ماکابی تەل ئەبیبی ئیسرائیل هەریەکە شەش جار جامەکەیان بردووەتەوە.


پاڵەوانی وەرزی2021-2022لە خولی یورۆپالیگی "THY" کە بەهێزترین پاڵەوانێتی تۆپی باسکەیە لەسەر ئاستی ئەورووپا لە سربیا دیاریی دەکرێت.

لە میانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕیندا کە سبەی لە بەلگرادی پایتەختی سربیا دەست پێ دەکات، هەریەک لە یانەکانی ئانادۆڵو ئیفێسی دوا پاڵەوان، ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانی و ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنان شەڕ بۆ پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

یانەی ریال مەدرید کە لەم وەرزەدا بەسەر ماکابی پلاتیکادا سەرکەوت و خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین، 10 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە و بە پاڵێوراوی یەکەم دادەنرێت.

یانە شاهانەکە لە ساڵانی 1964 و1965 و 1967 و 1978 و 1974 و 1978 و 1980 و 1995 و 2015 و 2018بووتە پاڵەوان و توانیوویەتی زۆرترین جار نازناوەکە بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

- هەروەها سسکا مۆسکۆ لە مێژووی خۆیدا هەشت جار جامەکەی بەرزکردووەتەوە

دوای ریال مەدرید، سسکا مۆسکۆ دووەم تیپە کە زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست هێناوە.

تیپە رووسییەکە لە ساڵانی 1961 و 1963 و 1969 و 1971 و2006 و 2008 و 2016 و 2019دا پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.

لە دوای سسکا مۆسکۆش، پاناتینایکۆسی یۆنانی و ماکابی تەل ئەبیبی ئیسرائیلی هەریەکەیان شەش جار بوونەتە پاڵەوان.

- دوو تیپە خاوەن نازناوەکەی تورکیا

فەنەرباخچە و ئانادۆڵو ئیفێس ئەو دوو یانەی تورکیان کە توانیویانە لە مێژووی خۆیاندا ببنە پاڵەوانی پاڵەوانێتیی یورۆپالیگ.

تیپە زەرد-شینەکە لە یاری کۆتاییدا کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچووبوو بە بردنەوەی لە تیپی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بە ئەنجامی 80-64، بووە پاڵەوانی وەرزی2016 -2017.

لە بەرامبەردا، ئانادۆڵو ئیفێس دوای بردنەوەی له بارسێلۆنای ئیسپانی 81-86 بووه پاڵەوانی وەرزی رابردوو.

- لە ساڵی2001 دوو جار پاڵەوانێتییەکە رێکخرا

بەهۆی ناکۆکی نێوان کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی فیدراسیۆنەکانی باسکە (FIBA) و کۆمەڵەی خولی باسکەی ئەورووپا (ULEB)، دوو پاڵەوانێتی جیاواز لە وەرزی 2000-2001بەڕێوەچوو.

لەو پالەوانێتییەی کە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی فیدراسیۆنەکانی باسکە (FIBA) رێکیخست 20 تیپ بەشداربوون و لە پاڵەوانێتیەکەی دیکەدا کە لەلایەن کۆمەڵەی خولی باسکە ئەورووپا (ULEB) رێکخرابوو 24 تیپ تیایدا بەشداربوون.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) وەرزی2019-2020 لە یورۆپالیگ هەڵوەشایەوە.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.