Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 07:07

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی به‌لجیكا تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی عێراقیان تاوتوێ كرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی شەممە 14ـی ئایاری 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فیلیپ ڤاندین بولك باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەلجیكا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاكاندا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و، گەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ ناوچەكانیان ئاڵوگۆڕ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.