Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 19:36

شاندێكی باڵای سوپای عێراق گەیشتنە مەخموور

کوردستان TV
100%

شاندێكی باڵای سوپای عێراق بە سەرۆكایەتی فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا ،سەرۆك ئەركانی سوپا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی مەخموور ،گەیشتنە قەزاكە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق، وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ شەممە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری شاندێكی باڵا گەیشتوونەتە قەزای مەخموور.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە ئامانج لەسەردانی شاندەكە بۆ قەزای مەخموور، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی قەزاكە، هەروەها ئەو پلان و ئۆپەراسیۆنانەی كە لە زنجیرە چیاكانی مەخموور بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام دەدەرێن.
راشیگەیاندووە كە سەرۆك ئەركانی سوپا، ه جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە گرنگە هەوڵە هەواڵگرییەكان چرتڕ بكرێنەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكان بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆیستیی داعش لە زنجیرە چیاكانی مەخموور.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.