Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:53

ئۆكراینا ملیۆنێك هاووڵاتی دەخاتە نێو ریزەكانی سوپا

کوردستان TV
100%

ئەلیكسی ریزنیكۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆكرانیا رایگەیاند كە كییڤ دەیەوێ ملیۆنێك كەس بۆ توانا بەرگرییەكانی زیاد بكات.
وەزیری بەرگری ئۆكراینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: ئێمە لە ئێستادا كار لەسەر ئەوە دەكەین ملیۆنێك كەس بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن ئامادە بكەین.
بەگوێرەی راگەیاندنەكانی ئۆكراینا یەكەمین جارە كییڤ ژمارەی ئەو هاووڵاتیانە ئاشكرا دەكات كە دەیەوێ بیانخاتە نێو ریزەكانی سوپاوە.
لە 24 ی شوبات ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا دەستی پێكردووەو تا ئێستا بەردەوامی هەیە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.