Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 15:49

یونسێف: زیاتر لە 6.5 منداڵی سووری پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە

کوردستان TV
100%


رێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد، کە زیاتر لە 6.5 ملیۆن منداڵ لە سووریا پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.

بەپێی ئامارێکی ئەو ڕێکخراوە لەساڵی 2011ـەوە نزیکەی 13 هەزار منداڵی سووری گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، لەم ڕێژەیە تەنیا 213ـیان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا دووچاری بوونەتەوە.

کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئاماژەی بەوە داوە کە ئاڵۆزییەکانی سووریا لە ساڵی 2011ەوە بووە هۆی گەورەترین ئاوارەبوونی خەڵک لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

تا مانگی ئازاری 2021 زیاتر لە 6.6 ملیۆن کەسی بە ڕەچەڵەک  سووری ئاوارەی جیهان بوون، هەروەها 5.6 ملیۆن کەس لە وڵاتانی دراوسێی سووریا پێشوازیان لێ کراوە  کە نزیکەی 2.5 ملیۆن منداڵیان تێدایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.