Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 20:12

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز جەمیل عەبدولخالق خورتی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك جەمیل عەبدولخالق خورتی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و كۆمەڵایەتی كاك(عەبدولخالق خورتی) باوكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی

…………………………
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی رێبین سەعید ئاغای غەفوری
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی رێبین سەعید ئاغای غەفوری،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە(رێبین سەعید ئاغای غەفوری)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی كاكە رێبین بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

………………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ سیفور محەمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك سیفور محەمەد،
بەدلخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو(سەعدیە محەمەد)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی

………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ سۆران و ئازاد بەكر سامی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان كاك سۆران بەكر و ئازاد بەكر،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(شاهیدە تاهیر حەسەن) دایكی بەڕیزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكار و خزمام و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێبەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.