Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 10:15

23ی نیسان رۆژی جیهانی كتێب

کوردستان TV
100%


لە رۆژی جیهانیی کتێبدا لە وڵاتانی جیهان بە شێوازی جۆراوجۆر بەم بۆنەوە رێوڕەسم و بۆنەی تایبەت بەڕێوە دەچێت و رێز لە نووسەر، ناوه‌نده‌ چاپه‌مه‌نیه‌كانی ئه‌م بواره‌ و توێژی کتێب خوێنی کۆمەڵگا دەگیرێت

له‌ 1995ه‌وه‌ رێكخراوی یونسكۆ هه‌موو ساڵێك رۆژی 23ی نیسانی ده‌ستنیشان كردووه‌، وه‌ك رۆژی جیهانی كتێب و دانه‌ری كتێب.

رۆژی 23ی نیسان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ نووسه‌ر و ئه‌دیبی جیهانی له‌وانه‌ ولیه‌م شكسپیر، گارسیلاسۆ دی لافیگا، میگیل دی سیرپانس، هه‌ر بۆیه‌ یونسكۆ ئه‌و رۆژه‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی كتێب و مافی دانه‌ر ده‌ستنیشان كردووه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی جۆرارجۆر، یادی رۆژی جیهانی كتێب ده‌كرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ هاوكات به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ واده‌ی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كتێب دواده‌خرێت یاخود له‌ كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ناچن.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.