Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 23:36

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی کازم محەمەد مزوری و شوکر گۆران و عەبدولعەزیز موحسین دەکات

کوردستان TV
100%


 مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی کازم محەمەد ئەمین ئاغا مزوری و شوکر گۆران و عەبدولعەزیز موحسین دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (کازم محەمەد ئەمین ئاغا مزوری)

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی خوالێخۆشبوو (کازم محەمەد ئەمین ئاغا مزوری).

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەرەکەتان  و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری  خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

_________________________

 

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (شوکر گۆران) 

بەداخێکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (شوکر گۆران)مان بیست.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ بەڕێزەکەتان و سەرجەو خزم و دۆست و کەسوکاری  خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

_________________________

 

ھەڤاڵی به‌ڕێز عەبدولعەزیز موحسین

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی کاکە (شایان)ی کوڕی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتمانپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.