Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:39

بەگوێرەی ڕاپرسییەک: نیوەی گەنجانی ئێران ئارەزووی کۆچیان هەیه

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاپرسییەک کە یەکێک له پەیمانگەکانی ئێران له ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە که ئاستی خوازیاری کۆچ له ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزە.

له ڕاپرسییەکەدا هەروەها هاتووە هەر دوو گەنجێکی ژێر 30 ساڵی یەکیان ئارەزووی کۆچ دەکات، ئەم ڕاپرسییەی که پەیمانگەی (کیو) لە ئێران که بۆ 1300 کەسی سەرووی 18 ساڵی که له وڵاتدا دەژین ئەنجامی داوە ، 33% ئارەزووی ئەوەیان هەیه کۆچ بکەن ئەگەر ڕەوشەکه بۆیان بگونجێت.

پەیمانگەکە ڕوونی دەکاتەوە که ڕێژەی حەزکردن بۆ کۆچ له ساڵی 2016ـدا  30٪ کەمتربوو، بەپێی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان ئاستی ناوەندی کۆچ له جیهان 15٪ـەیە، له ڕۆژئاوای ئاسیاش 24%، بەڵام لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تەنیا  7%.

بەپێی ئەنجامێکی دیکەی ڕاپرسییەکە دەرکەوتووە کە ئارەزووی کۆچ له تاران و پارێزگاکان ئەوانەی بڕوانامەی خوێندنیان هەیه لەو کەسانەی سەڵت و گەنجن نێوان 18 بۆ 30 ساڵ زۆر لەوە زیاترە له ناوەندە نیشتیمانییەکاندا.

ڕاگەیاندنی ئەم ڕێژەیەی ئارەزووکردن بۆ کۆچکردن وەک ئاماژەی پێ دەکات هۆکار و کاریگەرییە ئابوورییەکانە، له ڕاپرسییەکەدا هەروەها هاتووە که 80%ـی ئەوانەی ئارەزووی کۆچ دەکەن پێیان وایه دابینکردنی ئابوورییەکی باشتر لەو ئابوورییە خراپەی ئێستا هەیه کۆچەکه بۆیان ڕەواترە.

بەپێی پەرتووکی ساڵانەی کۆچی  ئێران که دەزگای چاودێریکردنی کۆچ بڵاوی کردۆتەوە له ژێر چاودێری پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی تەکنەلۆژیای زانکۆی شەریف له کۆتایی ئەمساڵی مانگی یۆلیۆ له ڕێژەی 19 هەزار له 2003 بەرزبۆتەوە بۆ سێجا واتا 56 هەزار له ساڵی 2021.

بڵاوکردنی ئەم ژمارەیه لە دوو یان سێ ساڵەی ڕابردوودا به هۆی فشاری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی که کۆچ وەک حەزێک  زێدەتر له ناوەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی ئێرانی به شێوەیەکی گەورە سەری هەڵداوە ، بەڵام ڕێژەیەکی دروست لەبەر دەست نییه له کۆچی نایاسایی .

بەپێی پەرتووکی ساڵانەی کۆچ له ئێراندا، ئێران له پلەی 14ـەم دێت له 195 دەوڵەت له ژمارەی ئێرانییەکاندا ئەوانەی ساڵی 2020 داوای پەنابەریان کردووە، هەروەها ڕاپۆرتەکه ئاماژە دەکات که 2019 نزیکەی 42 هەزار کۆچڕەوی خاوەن ڕەگەزنامەی ئێرانی چوونەتە خاکی تورکیا، کە ڕێژەکه له ساڵی 2016ـدا 15 هەزار و 500 کۆچبەر بوون.

میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.