به‌داخه‌وه بۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ( مه‌ره‌بێن سڵیوه حه‌نا ئیبراهیم ) ناسراو به ( مه‌ره‌بێن سڵێوه)
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه و شاری كۆیه و ئازیزان و هاوڕێیانی هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژ ( مه‌ره‌بێن سڵیوه) ده‌كه‌م ، كه له‌ته‌مه‌نی (68) ساڵیدا له‌ڕێكه‌وتی ( 4/10/2021) كۆچی دوایی كرد ، تكاكارم له‌په‌روه‌ردگار گیانی پاكی به‌به‌هه‌شت شادبكات و سه‌بووریی و ئارامیی ببه‌خشێت به‌دڵ و ده‌روونی هه‌مووان و ڕۆحی شاد بێت،
هونه‌رمه‌ند مه‌ربێن سڵێوه ( مه‌ره‌بێن سڵیوه حه‌نا ئیبراهیم ) له‌ساڵی (1953) له گه‌ڕه‌كی ( به‌فری قه‌ندی) له شاره جوانه‌كه‌ی كۆیه ، خانه‌واده‌یه‌كی ئایینزای ( كریستییان) به‌دنیا هاتووه.
هونه‌رمه‌ند له‌و كه‌ش و ژینگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی شاری كۆیه گه‌شه ده‌كات و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ده‌نگخۆشان و به‌سته‌بێژ و مه‌قامبێژ و خۆشخوانانی وه‌ك ( مه‌لا ئه‌سعه‌د ،سێوه ، تایه‌رتۆفیق و هه‌روه‌ها ده‌نگی زوڵاڵی ڕه‌شۆڵ عه‌بدوڵلا) و له‌گه‌ڵ هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه و ، هه‌روه‌ها ئه‌و سرووته ( ته‌راتیلی ) ئایینیانه‌ی كه‌نیسه‌كانی شاری كۆیه به‌ده‌نگی ( سێوه ، خواجه ئه‌وره‌ها ، شعیا مه‌ره‌بێن و ئیبراهیم میخا) گه‌وره‌ده‌بێت. له‌و هونه‌رمه‌ند و خۆشخوانه ئایینی یانه‌وه زۆر شت فێر ده‌بێ و خه‌رمانی هونه‌ری خۆی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و ، به‌ڕێچكه‌ی ئه‌و زاته به‌رزانه دا ده‌ڕوات و به‌ده‌نگه‌خۆشه‌كه‌ی له‌نێو كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و هاوڕێی و كۆڕ‌و كۆبوونه‌كاندا به‌سته‌و مه‌قام ده‌چڕێ و هه‌ست و نه‌ستی گوێ‌گران به‌لای ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی ڕاده‌كێشێ ،
له‌ساڵی (1975) هونه‌رمه‌ند به‌ماڵه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه شاری به‌غداد و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند خولیا و عه‌شقێكی زۆری ده‌بێ بۆ هونه‌ری مه‌قامبێژی ، هه‌رزۆر زوو خۆی ده‌گه‌یه‌نێته گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی مه‌قامبێژانی ئه‌و سه‌رده‌می شاری به‌غدا و دوای خۆناساندن و توانا‌و لێهاتوویی له‌مه‌قامچڕیندا ، هونه‌رمه‌ند ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی ( چاڵغی به‌غدادی)
له‌ڕێكه‌وتی ( 12/7/1975) یه‌كه‌م كارێكی هونه‌ری كه تۆماری ده‌كات مه‌قامێكه به‌زمانی ( عه‌ره‌بی ) له‌سه‌ر مه‌قامی ( پێنج گاه) ، هونه‌رمه‌ند توانای چڕینی مه‌قاماتی هه‌بووه به زمانه‌كانی ( كوردی ، عه‌ره‌بی ، فارسی و توركی و مه‌سیحی) ، له‌ساڵی (1988) چه‌ند به‌رهه‌مێكی به‌سته‌و مه‌قام به‌زمانه‌كانی ئاماژه‌پێكراو بۆ ئیزگه به‌شی كوردی و عه‌ره‌بی تۆمارده‌كات، له‌ساڵه‌كانی ( 1991، 1992و 1993) هونه‌رمه‌ند یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌چه‌ندین مه‌قام و به‌سته له‌و سێ ساڵه له فیستڤاڵی ( بابل) به‌شدارده‌بێت،
هه‌روه‌ها له فیستڤاڵی ( منیر ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) به‌شدار بووه ، له‌پای به‌خشیینی هونه‌ره به‌رزه‌كه‌یی و توانا‌و لێهاتوویی له‌چرینی به‌سته‌و مه‌قامدا، له‌لایه‌ن ( بیت مقام العراقی) بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێ به‌خشراوه ،
هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت ، تا ساڵی (2006) هه‌وار ده‌گوازێته‌وه و به‌یه‌كجاری ڕووده‌كاته‌وه كوردستان و شنه‌ی شه‌ماڵی كێوی هه‌یبه سوڵتان و سه‌فین هه‌ڵده‌مژێته‌وه و چاوه‌كانی به‌دیمه‌نه جوانه‌كانی زێده‌كه‌ی گه‌ش ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌شاره‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره ، پیره هه‌ولێرێ له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه نیشته‌جێ ده‌بێت و ، به‌ووزه‌و تینێكی هونه‌رییانه ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر ده‌گرێته‌وه به‌ر و له‌كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی وه‌ك ( كوردسات و عه‌شتار و زاگرۆس و گه‌لی كوردستان و هه‌رێم ) چه‌ندین به‌رنامه‌و دیداری له‌گه‌ڵدا سازده‌كرێـ.ت.
له‌ڕێكه‌وتی ( 14/9/2011) هونه‌رمه‌ند ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازده‌كات ، له‌ژێرناونیشانی ( چرای پایز) كه‌له‌سه‌ر مه‌زاری ( مه‌ره‌بێنه قه‌دیشه) ، به‌ده‌نگی خۆش و مه‌قام و به‌سته‌كانی دڵ و ده‌روونی ئاماده‌بووانی به‌جۆشتر و سه‌رمه‌ستر كردووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌سته بێژ و مه‌قامبێژه ( مه‌ره‌بێتنسڵیوه) قوتابی قوتابخانه به‌رزه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ( سێوه ) كه به‌جوانترین شێوه مه‌قامه‌كانی ئه‌و گه‌وره هونه‌رمه‌نده‌ی دووپاته ده‌كرده‌وه ، هه‌روه‌ها قوتابیه‌كی به‌ئه‌مه‌كی هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژی عێراقی ( یوسف عومه‌ر ) كه زۆر شاره‌زا ولێزانانه مەقامەکانی هونه‌رمه‌ند یوسف و عومه‌ر و مه‌قاماتی عێراقی خوێندووه و له‌سه‌ر ئه‌و به‌هره پرشنگداره‌و توانا به‌رزه‌ی له‌چرینی مه‌قاماتدا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند یوسف عومه‌ره‌وه بڕوانامه‌ی پێبه‌خشراوه .
به‌داخه‌وه دوای ئه‌و كاروانه درێژه له خزمه‌تی به‌سته‌و مه‌قاماتدا ، هونه‌رمه‌ند مه‌ره‌بێن سڵیوه ، له‌ته‌مه‌نی (68) ساڵیدا واته له ( 4/10/2021) بۆهه‌میشه چاولێكده‌نێ و ماڵئاوایی له هونه‌ر و ده‌زگاكانی مه‌قامات ده‌كات. له‌گۆرستانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه به‌خاكی پیرۆزی كوردستانی ده‌سپێرن ،ڕۆحی شاد و به‌هه‌شتی په‌روه‌ردگار دواهه‌واری بێت.
جه‌مالی ده‌لاك 5/10/2021
سوپاس و پێزانینم بۆبرای هونه‌ردۆست كاك تاهیر كرمانج ، هه‌ندێك زانیاریم له‌ك كتێبه به‌نرخه‌كه‌ی ( ژیان و هونه‌ر _ به‌رگی دووه‌م) وه‌رگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.