شاری هه‌ولێر به‌یه‌كێك له‌كۆنترین شاره‌كانی كوردستان ئه‌ژمارده‌كرێت،كه تائێستا ژیان تێیدا به‌رده‌وامه‌و ، خاوه‌نی مێژوویه‌كی زۆركۆن و دره‌وشاوه‌یه له‌هه‌موو بواره‌كان به‌گشتی و له‌بواری هونه‌ری مه‌قام و به‌سته‌و قۆریات به‌تایبه‌تی ، خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و به‌توانایه له‌چڕینی لاوك و حه‌یران و قۆریات و به‌سته‌دا،كه‌هه‌ریه‌كه‌یان پێگه‌یه‌كی به‌رزی هونه‌رییان له‌نێو گه‌له‌كه‌یاندا به‌رجه‌سته و داهێنانیان له‌بواری هونه‌ركه‌یانداكردووه، هه‌ركاتێك گوزه‌ر بكه‌یت به‌لای قه‌ڵاو شه‌قام وبازاڕ و كوچه و كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ( خانه‌قاو عاره‌بان و ته‌عجیل و ته‌یراوا) ی پیره هه‌ولێردا، ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌ن و به‌سۆزی ئه‌و شاره كه ڕۆژانێك بوو به‌ده‌نگه به‌چێژ و خۆشه‌كانیان هه‌موو شوێنێكی ئه‌و شاره‌یان لێوڕیژكردبوو له حه‌یران و لاوك و به‌سته‌و قۆریات له‌هه‌رشوێنكه‌وه‌سه‌رهه‌ڵبڕیت سیما‌و ده‌نگی زوڵاڵی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( ڕه‌سوڵ گه‌ردی ، تایه‌ر تۆفیق ، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ، حه‌یده‌ر به‌قاڵ ،فوئاد ئه‌حمه‌د ، حه‌سه‌ن حه‌یران ، ڕه‌سوڵ سیساوه‌یی،قادر زیره‌ك ، جه‌لال سه‌عید و مشكۆی هه‌ولێری و زۆری تر...) دێته به‌رگوێ و دییه‌مان،ئای چ خزمه‌تێكی گه‌وره و جوان و پڕ هونه‌ری ڕه‌سه‌ن یان به‌خشیوه به نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده خۆڕسكانه‌ی كه مێژوویه‌كی جوانی له لاوك و قۆریاتو به‌سته دا هه‌یه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( مشكۆ) یه له‌گه‌ڵ ناوهێنانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه، مه‌قامی ( له‌پاش مه‌رگم) ده‌بێته پاشكۆی ناوی هونه‌رمه‌ند چونكه ئه‌و مه‌قامه بۆته ناسنامه‌ی هه‌ولێر و ترۆپكی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی مشكۆی هونه‌رمه‌ند .
مشكۆی هونه‌رمه‌ندی سه‌رده‌می زێڕینی هونه‌ری هه‌ولێر كێیه؟
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده به‌سته بێژ و مه‌قامبێژ و قۆریات بێژی ڕه‌سه‌نی قه‌ڵاته دێرینه‌كه‌ی هه‌ولێر ناوی ( شه‌وكه‌ت سه‌عید حاجی برایم ئاغای دێریی) ه خه‌ڵكی گوندی ( دێریی ) سه‌ربه هاوینه‌هه‌واری پیرمامه، نازناوی هونه‌ری ( مشكۆ) یه،میری حه‌یرانبێژان( ره‌سوڵ گه‌ردی1922_ 17/10/1994) سه‌باره‌ت بنه‌چه‌ی خانه‌واده‌ی مشكۆی هونه‌رمه‌ند بۆ نازم دڵبه‌ند باس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ ده‌دات ( ئه‌وه شه‌وكه‌ت سه‌عید دێره‌یی ( مشكۆ) یه، ئه‌وانه خانه‌دانی دیاری هه‌ولێرینه، ئه‌و له‌به‌ره‌بابی مه‌حمود عه‌لافێ یه، ئه‌گه‌ر غه‌ره‌ت نه‌بم ئه‌وانه به‌ئه‌سڵ خه‌ڵكی ( دێرێ) نه واشبزانم ئه‌و شه‌وكه‌ت ـه‌ش له‌وێ له‌دایك بووه،نازم دڵبه‌ند ده‌ڵێت : مامه ئه‌دی ده‌ڵێن ئه‌وانه توركمانن و مكشۆ ش له‌قه‌ڵاتێ له‌دایكبووه؟
ڕه‌سوڵ گه‌ردی به‌نیمچه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕیه‌وه ئاوڕێكی لێدامه‌وه گۆتی : توركمانی چی ! قه‌راتی چی ! ئه‌من چیت لۆ ده‌ڕێسم ، پێت ناڵێم ئه‌وانه ئه‌سڵ خه‌ڵكی ( دێرێ ) نه )(*1)
هونه‌رمه‌ند مشكۆ له‌ساڵی(1908) له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رای قه‌ڵای هه‌ولێر چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، مشكۆ كاتێك ته‌مه‌نی (6) ساڵان ده‌بێت واته (1914) به‌هۆی بارودۆخی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه باری ژیانی هاوڵاتیان قورس و ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونی و نه‌داری ده‌بنه‌وه،خانه‌واده‌كه‌ی بارگه‌و بنه‌یان ده‌گوازنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیرانیان گوندی( دێرێ) به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی بژێوی ژیانیان،دوای ته‌واوبوونی ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره له‌ساڵی (1918) ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاری هه‌ولێر.
هێشتاته‌مه‌نی (15) به‌هاره مشكۆی هونه‌رمه‌ند له‌سۆز و سایه‌ی باوك بێ به‌ش ده‌بێـت،واته له‌ساڵی (1923) باوكی كۆچی دوایی ده‌كات ، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستی به‌رزو جوامێرانه‌ی( حاجی سابیری عه‌للاف) خاڵی مشكۆ ، ئه‌ركی به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتی خوشكه‌كه‌یی و منداڵه‌كانی ده‌خاته ئه‌ستۆی.
له‌وسه‌رده‌مه‌ی مشكۆی هونه‌رمه‌ند تێیدا ژیاوه واته سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی له‌شاری هه‌ولێر ده‌نگ و كاره هونه‌رییه‌كانی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( شه‌هابه‌ی هه‌ولێری 1900 ئامه‌د _ 1939 هه‌ولێر) به‌مه‌قام و قۆریاته‌كانی و (كاوێس ئاغا (1889 چارچه‌لی _ 1936 هه‌رشه‌م) ی لاوك و حه‌یرانبێژ ، له‌بره‌وداده‌بن، چێژوده‌نگی به‌سۆزی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی مشكۆ داده‌نێن ، كاریگه‌ریی قوتابخانه هونه‌ریی و ڕه‌سه‌نی ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( شه‌هابه و كاوێس ئاغا ) كاروانی هونه‌ری مشكۆ ده‌ست پێده‌كات و فێری قۆریات و لاوك و حه‌یران و گۆرانی ده‌بێـت، .
به‌بۆنه‌ی بوون به‌ئه‌ندام له په‌رله‌مانی عێراق ( عه‌لی پاشای دۆغره‌مه‌چی) له‌ساڵی ( 1931) له‌ماڵی خۆیان به‌وبۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات، له‌ته‌مه‌نی (23) ساڵیدا بۆیه‌كه‌م جار له‌و مه‌راسیم وئاهه‌نگه مشكۆی هونه‌رمه‌ند به‌شدارده‌بێت و مه‌قامێكی (به‌یات) ده‌خوێنێ و ده‌بێته جێی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووانی ئه‌و ئاهه‌نگه.
هونه‌رمه‌ند مشكۆ و ئه‌گله‌نجه‌ی هه‌ولێرییان...!
ئه‌گله‌نجه فه‌رهه‌نگ و كلتوورێكی ئایینی و هونه‌رییه ،كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی خزم و دۆست و یاران له‌شه‌وداو به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و چێژوه‌رگرتن له مه‌قام و قۆریات و لاوك و حه‌یران و به‌سته،ئه‌م نه‌ریته تایبه‌ته به شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك،زیاتر له‌مه‌راسیمه‌كانی ( ژن گواستنه‌وه، سونه‌تكردن، چاكبوونه‌وه‌ی كه‌سێك له‌نه‌خۆشیی یان گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سێكی ئه‌و خانه‌واده‌یه له‌سه‌فه‌ر،سه‌ره‌تا به‌سرووتی ئاینی و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ، دواتر سازدانی ئاهه‌نگ و كۆڕی باده‌نۆشین و چریكه‌ی ده‌نگخۆشان و ده‌ست و په‌نجه‌ی ژه‌نینی هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار ،كه‌ش و هه‌وایه‌كی لێوان لێو له‌هونه‌ری شادی و دڵگه‌شیی به‌ئاماده‌بووان ده‌به‌خشن.له‌سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌بیست دا سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م جۆره كه‌یف و سه‌فاو ئاهه‌نگه له‌شاری هه‌ولێر( شه‌هابه‌ی هه‌ولێری و سه‌ید مه‌ردان و عه‌لی كۆر ...تاد) بوون ، دوای ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه پێشه‌نگی ئه‌گله‌نجه له‌شاری هه‌ولێر مشكۆی هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ، هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ) له‌باره‌ی ئه‌گله‌نجه‌وه ده‌ڵێت ( دانیشتنێكه له‌ماڵی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ژن ده‌هێنێ سه‌ره‌تا هه‌ڵده‌ستێ به‌دابینكردنی خواردن و خواردنه‌وه و ته‌رتیباتی شه‌وی دانیشتنه‌كه، پاشان هه‌ڵده‌ستێ به داوه‌تكردنی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وسه‌رده‌مه كه‌به‌ناوبانگترینیان (مشكۆ ) بوو، حه‌یده‌ره‌كه‌چه‌ڵ ، جه‌میل قاپقاپچی ، فایه‌ق بازرگان، پاش ئه‌وانیش من هاتمه مه‌یدانی هونه‌ر، له‌گه‌ڵ مشكۆ (35) ساڵ ئه‌گله‌نجه‌مان سازدایه بۆ هه‌موو چین و توێژێكی ئه‌و شاره به‌بێ جیاوازی گه‌وره‌و بچوك و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار،پاش ئێمه‌ش هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندی تر هاتنه ئه‌و مه‌یدانه وه‌كو ( نوره‌دین عه‌سافلی ، یونس مه‌حمود ، جه‌لال حه‌ردان ، جه‌بار ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د عاشق) ئه‌گله‌نجه ئه‌و كات شێوازێكی میللی به‌خۆوه ده‌بینی ، تاكه ئامێر كه به‌كارده‌هات ئامێری (ئیقاع_ دمبك) بوو، یه‌كێك هه‌بوو به‌فرفرۆش بوو ناوی ( موحسین خێله) بوو ئیقاعێكی زۆر جوانی ده‌ژه‌نی له ئه‌گله‌نجه‌كان،هیچ تیپێكی موزیك نه‌بوو، تا ساڵی (1959) به‌دواوه كه هونه‌رمه‌ندان ( سه‌ید كه‌مال به‌عود ، واحید مه‌رجان به‌كه‌مان ،مسته‌فا ڕه‌ووف به‌عود ) پاشان له‌سڵی (1960) هونه‌رمه‌ند ( جه‌وده‌ت شاكر به‌كه‌مان) به‌شداری ئه‌گله‌نجه‌ی كرد له‌گه‌ڵ ئێمه) (*2)
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گله‌نجه ، مشكۆی هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت ( من پیاوێكی زه‌وقی بووم، من و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی زۆر پێكه‌وه بووین، جاران له‌هه‌ولێرێ كه یه‌كێك لۆ كوڕه‌كه‌ی ژنی ده‌هێنا، پاش مه‌ولود ، ئه‌گله‌نجه‌ی ده‌كرد زۆربه‌ی جاران من و محه‌مه‌د ده‌چووین ئه‌وه بێجگه له‌دانیشتنی خۆمان )(*3)
واته مشكۆی هونه‌رمه‌ند له‌م بواره‌دا مێژوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه، هونه‌رمه‌ند كه‌سێكی دڵته‌ڕ و خاوه‌ن زه‌وق و سه‌لیقه‌یه‌كی جوان بووه ، قسه خۆش و هه‌میشه حه‌زی به‌كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی هاوڕێكانی بووه ، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه‌و دۆستانه‌و هونه‌رییانه‌ی له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می خۆیدا هه‌بووه وه‌ك ( عه‌زیز ئاغا ، كاوێس ئاغا، محه‌مه‌د عارف جزیری و حه‌سه‌نی جزیری) جیا له‌شاری هه‌ولێر به‌ڵكو له‌شاری سلێمانی و كه‌ركوك و موسڵیش، زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( ڕه‌سوڵ گه‌ردی و تایه‌ر تۆفیق و حه‌یده‌ر به‌قاڵ ) دابووه.
مشكۆی هونه‌رمه‌ند له ته‌مه‌نی (31) ساڵیدا واته ساڵی ( 1939) له‌گه‌ڵ خاتوونێك ژیانی هاوبه‌شی دروست ده‌كات و ده‌بنه خاوه‌نی كچێك، دوای چوار ساڵ له‌ژیانی هاوسه‌رێتی ساڵی (1943) به‌گه‌شتێك ده‌چێته شاری به‌غداد ، هاوسه‌ر و منداڵه‌ی له‌شاری هه‌ولێر به‌جێدێڵێ، له‌وماوه‌ی گه‌شته‌ی مشكۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دووچاری نه‌خۆشیی ( گرانه‌تا ) ده‌بێت و به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گیان ده‌سپێرێت، ئه‌وهه‌واڵه دڵته‌زێن و پڕ ئازاره ده‌گات به مشكۆی هونه‌رمه‌ند، به‌دڵێكی پڕ خه‌م و ناسۆره‌وه ڕێی هه‌ولێر ده‌گرێته به‌ر و ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌داخه‌وه كاتێك ده‌گاته‌وه ماڵ وده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌واری خاڵی و هاوسه‌ره‌كه‌ی نێژراوه..!
مشكۆی هونه‌رمه‌ند و چڕینی مه‌قامی له‌پاش مه‌رگم...؟!
مه‌قامی له‌پاش مه‌رگم كه‌بۆته ناسنامه‌ی هه‌ولێر و مشكۆی هونه‌رمه‌ند ، ئه‌و هۆنراوه‌یه هی ( ئه‌خته‌ری شاعیره ( ئه‌مین ئاغای به‌كراغای محه‌مه‌د ئاغای حه‌وێزی 1839 _ 1888 كۆیه ) هونه‌رمه‌ند ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی له‌سه‌ر مه‌قامی (به‌یات) له‌چه‌ند شوێنێك خوێندووه ، خودی هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت ( جارێك چوومه كۆیه له‌دیوه‌خانه‌كه‌ی ئه‌مین ئاغا (ئه‌خته‌ر ) بووین ئه‌و هۆنراوه‌یه‌م ده‌ست كه‌وت وزۆرم به‌دڵ بوو، له‌وكاته‌وه ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی له‌لاپه‌سه‌ندبووه و ئاوازی له‌سه‌ر داده‌نێت ، كاتێك ده‌گاته‌وه شاری هه‌ولێر و هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه به‌دڵێكی شكاو پڕ له‌خه‌مه‌وه ڕووده‌كاته گۆڕستان و له‌سه‌ر گڵكۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ئاوازه خه‌مئامێزه‌وه به‌هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه ئه‌و هۆنراوه‌یه ده‌خوێنێ ( له‌پاش مه‌رگم چ فایده‌یه بێیه سه‌رقه‌برم له‌بۆ شیوه‌ن) به‌چڕینی ئه‌و مه‌قامه كه‌مێك ئازاری له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ری ئازیزی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ست و سۆزه له‌چرینی ئه‌و هۆنراوه‌یه ئێستا بۆته شاكارێكی به‌رزی مشكۆی هونه‌رمه‌ند.
له‌ساڵی (1948) بۆجاری دووه‌م ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێته‌وه،ده‌بنه خاوه‌نی دوو كوڕ( یه‌شار و وشیار) و كچێك، یه‌شاری كوڕی (1950) ، له‌ته‌مه‌نی (15) ساڵییه‌وه به‌شداری ئه‌گله‌نجه‌و ئاهه‌نگه‌كانی باوكی ده‌بێت و ، كاریگه‌ریی ده‌نگی خۆشی باوكیی و هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی باوكی، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ش و ژینگه جوان پڕ چێژه له‌موزیك مه‌قام و قۆریات و به‌سته‌ده‌بێته هه‌وێنی ڕێچكه‌گرتنی ڕێبازه هونه‌رییه‌كه‌ی ، یه‌شار له‌ئاهه‌نگێكدا كه‌له‌ته‌ك باوكی‌دا بووه مه‌قامی له‌پاش مه‌رگم ده‌خوێنێ، مشكۆی هونه‌رمه‌ند و باوك به‌یه‌شاری گوتووه ( ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ گۆرانی بڵێیت، لاسایی كه‌س مه‌كه‌ره‌وه و هه‌وڵ بده ڕێچكه‌یه‌ك بۆ خۆت بدۆزیته‌وه ) (*4)
ئای له‌و هه‌ست و هه‌ڵوێسته به‌رزه‌ی مشكۆ كه ده‌یه‌وێت كوڕه‌كه‌ی ڕێنوێنی بكات له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون و دۆزینه‌وه‌ی شێوازی ده‌نگی خۆی ، نه‌ك به‌رده‌وامی به لاسایكردنه‌وه‌و دوپاته‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی تر .
عه‌بدوله‌تیف چه‌خماخچی ، خاوه‌نی تۆمارگا له‌شاری هه‌ولێر،دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (1952) یه‌كه‌م تۆمارگا ده‌كاته‌وه، ئه‌و تۆمارگایه ده‌بێته شوێنی ده‌ستكه‌وتنی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی تۆماركراو له‌سه‌ر قه‌وان و هه‌روه‌ها ده‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ تۆماركردنی به‌رهه‌م و ئاهه‌نگی هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌كره،دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و هونه‌ری مشكۆ و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سنووره جوگرافییایه‌ی ، له‌شاره‌كانی دیكه به‌هونه‌ره‌كه‌ی ئاشنا ده‌بن ، له‌ساڵی (1956) له‌سه‌ر بانگهێشتنی ( شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حمودی حه‌فید (1917 سلێمانی _ 12/5/1972 به‌غداد) مشكۆی هونه‌رمه‌ند ده‌چێته شاری سلێمانی و ڕێزێكی زۆری له‌لایه‌ن شێخ له‌تیفه‌وه لێده‌گیرێت و له‌وسه‌ردانه‌یدا به‌دیداری هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌شۆڵ) شاد ده‌بێت ، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند پێكه‌وه به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان ئاهه‌نگێك سازده‌كه‌ن، ئه‌وه دوا گه‌شت نابێت بۆ شاری سلێمانی ، له‌دوای شۆرشی 14ی ته‌مموزی ساڵی (1958) به‌مه‌به‌ستی گه‌شتی هونه‌ری مشكۆی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ عه‌بدوله‌تیف چه‌خماچی ده‌چنه شاری موسڵ،به‌هاوكاری تیپێكی مۆسیقا كه‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رمه‌نیی و كارامه له‌ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه، هونه‌رمه‌ند ( غانم یه‌حیا) كه‌به بنه‌ماڵه‌به ( حه‌داد) ناسراون، كاسێتێك بۆ مشكۆی هونه‌رمه‌ند تۆمارده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی زیاتر ده‌به‌خشێته هونه‌رمه‌ند بۆ ناساندن و گه‌یاندنی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی به‌جه‌ماوه‌ر.
له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو مشكۆی هونه‌رمه‌ند په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی په‌یدا ده‌كات، به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژ ( مه‌حموی تۆفیق فه‌تاح شلك 1920_ 13/6/2009 سلێمانی) كه به (مه‌حمووه فه‌نی ) ناسراوه، له‌ئاهه‌نگێكی هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك 1921 _ 26/6/1972) دا به‌شدار ده‌بن ئه‌و ئاهه‌نگه له‌ماڵی (شێخ ڕه‌ه‌وف سه‌ید عه‌لی سه‌ید قادر) سازكراوه هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو ( حه‌سه‌ن زیره‌ك ، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان ، مشكۆ و مه‌حموی تۆفیق شلك) هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری به‌شداربوو( ولیه‌م یوحه‌نا ، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، حاته‌مه ڕه‌ش ، نه‌جاتی عه‌بده ، حه‌سه‌نی نه‌ی ، عه‌زۆله‌ی ته‌پڵ) له‌و ئاهه‌نگه‌دا هونه‌رمه‌ندان مشكۆ و حه‌مه ساڵه‌ح دیلان و مه‌حموی تۆفیق شلك) وه‌ك میوان به‌شداری ئاهه‌نگه ده‌بن (*5)
به‌ڵام له تۆمارگاكان ئاهه‌نگێكی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( مه‌حموی تۆفیق شلك و مشكۆ) پێكه‌وه وه‌ك ئه‌رشیف بوونی هه‌یه ، هه‌رسه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندنی نێوان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( مشكۆ و شلك ) مه‌حموی تۆفیق شلك ده‌ڵێت ( جارێكیان مشكۆ به‌میوانی هاتبووه شاری سلێمانی ، شه‌و له‌ماڵی (شێخ ره‌ووفی خه‌فاف)ده‌عوه‌ت كراین ، خوالێخۆشبوو ( حه‌سه‌ن زیره‌ك) و ( ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی) شمان له‌گه‌ڵدابوو ئه‌وشه‌وه كه‌وتینه گه‌ڕه لاوژه‌ی گۆرانی و مه‌قامات و قۆریات و چه‌ند به‌سته‌ی ڕه‌سه‌نی كوردیمان ژیانده‌وه ،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئامێری تۆماركردن نه‌بووتائه‌و ئاهه‌نگه تۆماربكرێ ) (*6)
دیاره كاك مه‌حموی تۆفیق شلك له‌یادی نه‌ماوه، ئه‌و شه‌و ئاهه‌نگه‌ی ماڵی شێخ ڕه‌ووف ، ( جه‌لالی حاجی ئه‌حه ڕه‌ش) ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی تۆماركردووه(*7)
له‌دوای به‌یانی (11) ی ئاداری ساڵی (1970) كه‌شێكی له‌بار و ئارام بۆ خه‌ڵكی كوردستان و گه‌شه‌كردنی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان دێته ئاراوه، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا مشكۆی هونه‌رمه‌ند به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار ( واحید مه‌رجان و مسته‌فا ڕه‌ووف)ئاهه‌نگێكی گۆرانی سازده‌كه‌ن، له‌و ئاهه‌نگه‌دا یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی مشكۆ بۆ ( بارزانی نه‌مر) ی ده‌ڵێت ، دوای تێكچوونه‌وه‌ی بارودۆخی نێوان كورد و حكومه‌تی عێراقی، ئه‌و ئاهه‌نگه‌و چه‌ندینی تر قه‌ده‌غه‌كران.
مشكۆی هونه‌رمه‌ند له‌وماوه پڕ به‌خششه به‌هونه‌ری مه‌قامات و قۆریات و به‌سته و به‌رده‌وامی ئاهه‌نگه‌كانی و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌سوڵ گه‌ردی و تایه‌ر تۆفیق و مامۆستا باكوری ) بووه، پرسیار ئه‌وه‌یه چۆنه مشكۆ بۆ تۆماركردنی به‌رهه‌مه‌كانی ڕووی نه‌كردۆته ڕادیۆ ، چونكه هه‌موو به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی مشكۆ نه‌له‌ستۆدیۆ تۆماركراون و نه‌شچۆته ڕادیۆی كوردی به‌غدا ، ده‌بێت هۆكار چی بووبێت ؟! بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ڕۆشن بێت خودی هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌ی پێده‌دات و ده‌ڵێت ( چووم بۆ ڕادیۆ ، له‌ئیمتیحان ده‌رنه‌چووم..! مامۆستا عه‌لی مه‌ردان پێی گوتم ده‌نگی تۆ كوردی نییه ..! لۆ گۆرانیی توركمانی ده‌ستده‌دا، ئه‌منیش گوتم مامۆستا ئه‌من كوردم ، لۆ گۆرانیی له‌ڕادیۆی توركمانی بڵێم ..! گه‌ڕامه‌وه به‌داوایه‌كه‌ی عه‌لی مه‌ردان ڕازی نه‌بووم ، ئاخر خۆ شه‌رت نییه ئه‌من كه‌له‌ئه‌گله‌نجان گۆرانی توركمانی ده‌ڵێم و توركمانی ده‌زانم خۆم بێبه‌ری بكه‌م له‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆم..؟!) (*8)
مشكۆ هونه‌رمه‌نده دیاره‌كه‌ی كوردستان و شاری هه‌ولێرێ، دوای خزمه‌تێكی زۆر و به‌خشینی چێژ‌و سۆزی قۆریات و مه‌قام و به‌سته‌به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی به گوێگرانی هونه‌ره‌كه‌ی ، له‌ساڵی (1985) ڕووده‌كاته ماڵی ( خودا) و ده‌بێته حاجی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیی به‌رۆك گرتن ئیدی ئه‌و گه‌روه ئه‌و توانایه‌ی جارانی نامێنێ كه‌ماوه‌ی نزیك به (60) ساڵ خوێندن و چڕینی ئاواز و به‌سته‌و مه‌قام ،به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌ند خۆڕسكه خاوه‌ن شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ته‌مه‌نی ( 81) ساڵیدا ، له‌ڕێكه‌وتی ( 18/5/1989 ) خۆری ته‌مه‌نی ئاواده‌بێت ،له‌گۆڕستانی ( ئیمام محه‌مه‌د) ده‌نێژرێت، به‌ڵام ناو و نازناو و هونه‌ره‌كه‌ی بۆهه‌میشه ده‌مێنێته‌وه‌و له‌ناو نه‌ته‌وه‌كه‌یدا پێگه‌یه‌كی به‌رزو به‌نرخی هه‌یه، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكت ، گڵكۆكه‌ت هه‌میشه چراخان بێت، تا هه‌ولێر و قه‌ڵاو مناره‌و تۆمارگای مشكۆ بوونیان هه‌بێت ، ناو و هونه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر زار و له‌ناو دڵانه .
جه‌مالی ده‌لاك 11/5/2021
سه‌رچاوه : (*1 و 3 و 8) ڕاگوزه‌رێك به‌ناو یادگاری هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر دا ... ( نازم دڵبه‌ند) سایتی كوردستانی نوێ ( 16/2/2018) ئه‌و وتووێژه له‌ساڵی (1983) له‌به‌رده‌م تۆمارگای مشكۆ ئه‌نجامدراوه .
(*2) گۆڤاری په‌یژه ، ژماره (5) لاپه‌ڕه (43 و 44)
گۆڤاری په‌یژه بڵاوكراوه‌ی بنكه‌ی مه‌قام.
(*4) یه‌شار مشكۆ ..ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی وه‌رچه‌رخانێكی له‌گۆرانیی توركمانیدا دروست كرد، ( سایتی چرا ) دیداری وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د له‌گه‌ڵ یه‌شار مشكۆ.
(*5 و 7) كتێبی ڕه‌هه‌نده‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك ، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ده‌نگ و سه‌دا ، پێكهاتی گۆرانییه‌كان ( هونه‌رمه‌ند و مامۆستا عادل محه‌مه‌د كه‌ریم) لاپه‌ڕه ( 199)
(*6) گۆڤاری ڕامان ، ژماره 48 له 5/6/2000 ، ده‌روێش ره‌مه‌زانی سوله‌یمان ...مه‌قامزان ، جه‌لال خدر
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینم بۆ برایانی به‌ڕێز ( جیهانبه‌خش كۆیی و ئه‌مجه‌د ئه‌سعه‌د (تۆمارگای ناز) هاوكارم بوون له‌ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.